کوردێن ئێزدی سالانە ماست و نانى دبەنە لالش
رووداو – لالش
سەفەری ماست، لای کوردە ئێزدییەکان رێوڕەسمێکی کولتوورییە، ساڵانە لە سەرەتای مانگی چوار دەکرێت تاوەکو چوارشەممە سوور بەردەوام دەبێت.
هەر رۆژەی خەڵکی گوندێک بە جلی رەنگا و رەنگ نان و ماست دەبەنە لالش، لەوێ هەرچەندیان پێخورا دەیخۆن، ئەوەشی دەمێنێتەوە بەجێی دەهێڵن بۆ ئەو خەڵکەی دەچنە پەرستگای لالش.
پاشان لەوێوە هەوێنی ماست دەبەنەوە لەگەڵ خۆیان و جامێ ماستی لێدروست دەکەن، بە نییەتی خێر و سەلامەتی دەیخۆن، تاوەکو 19ـی ئەم مانگە رێوڕەسمی سەفەری ماست بەردەوام دەبێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی