ئاژانسه‌كا رووسی: ئه‌بو به‌كر به‌غدادی ل مووسلێ دووپێچكريه
باسنيۆز:
سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقیی ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، هێزه عێراقیه‌كان گه‌مارۆی (ئه‌بو به‌كر به‌غدادی)ـیان له شاری مووسڵ، داوه.
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی “سپۆتنیك”ی ڕووسی له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی، ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌مه 2ی نیسانی 2017) بڵاوی كرده‌وه :” 10 ڕۆژ پێش ئێستا ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ویستی له ڕێگه‌ی 40 ئۆتۆمبیلی سه‌ربازییه‌وه به پشتیوانی ژماره‌یه‌ك تانك له خاكی سووریاوه بچنه ناو شاری ته‌له‌عفه‌ر كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕێگای مووسڵ”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، كه ئه‌و هێزه ویستیان گه‌مارۆی سه‌ر چه‌كدارانی داعش له ته‌له‌عفه‌ر بشكێنن، پاشان ئه‌و گه‌مارۆیه بشكێنن كه خراوه‌ته سه‌ر شاری مووسڵ.
ڕوونیكرده‌وه، كه هه‌وڵه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه بووه، چه‌كداره‌كانیان له مووسڵ بكشێننه‌وه و سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌كه‌یان “ئه‌بو به‌كر به‌غدادی” ده‌رباز بكه‌ن :” به‌دووری نازانین له‌و ناوچه‌یه بێت كه تا ئێستاش له ژێر دهسهتیاندا ماوه‌ته‌وه”.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌ك له سوپای عێراق ڕای گه‌یاند، به دوور نازانرێت كه “به‌غدادی” له هێرشێكی فرۆكه جهنگییهكاندا له‌سه‌ر سنووری عێراق_ سووریا، له ئاداری ڕابردوو، بریندار كرابێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی