چەكدارهكێ داعش گۆرهكێ بكۆم پێشمەرگەى ئاشكهرا دكت
K24 – گەرمیان
چەكدارێكی داعش دوای دەستگیركرانی لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانی كوردستان، گۆڕێكی بە كۆمەڵی پێشمەرگە ئاشكرا دەكات و دانی بەوە ناوە كە چۆن و لە كوێ شەھیدیان كردون، ھێزەكانی پێشمەرگەش بۆ دۆزینەوەی ئەو گۆڕە بە كۆمەڵە، بە ھاوكاری تیمێكی شارەزا بەرەو ناوچەكە بەڕێكەوتن.
ھەرێم جاف، پەیامنێری كوردستان24 لە گەرمیان رایگەیاند: “دوای ئەوەی چەكدارێكی داعش لە ناوچەكە دەستگیركرا دانی بەوەناوە كە لە شەڕی گوڵاڵە، ژمارەیەك پێشمەرگەیان شەھیدكردووە و لە گۆڕێكی بە كۆمەڵ نێژراون”.
گوتیشی: “بۆ دۆزینەوە و ھێنانەوەی تەرمی پێشمەرگە شەھیدەكان، ئەمڕۆ ھێزەكانی پێشمەرگە بە ھاوكاری تیمێكی شارەزا لە كاتژمێر 5 بەیانییەوە بەرەو ئەو ناوچە بەڕێكەوتوون كە ئەو چەكدارە داعشە گوتویەتی گۆڕی بە كۆمەڵی پێشمەرگەی لێیە”.
پەیامنێری كوردستان24 گوتی: “بە گوتەی چەكدارەكەی داعش، ئەو شوێنەی گۆڕی بە كۆمەڵی پێشمەرگەی لێیە، دەكەوێتە رۆژئاوای ناحیەی سەعدییە لە سنووری پارێزگای دیالە”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی