تشرینی یه‌كه‌م 09, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

كۆمیسیۆنا عیراقێ دەمێ هەلبژارتنێن پەرلەمانێ كوردستانێ دیاركر

كۆمیسیۆنا عیراقێ دەمێ هەلبژارتنێن پەرلەمانێ كوردستانێ دیاركر

باسنيوز:

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە نووسراوێكدا كە ئاراستەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانی كردووە، داوا دەكات وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە مەرسوومێك دیاری بكرێت، بەڵام لە 18ی 2ی 2024 بەدواوە بێت.

عومەر ئەحمەد، سەرۆكی ئەنجوومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، نووسراوێكی ئاراستەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كردووە و تێیدا داوای كردووە، مەرسوومێك بۆ دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 18ی 2ی 2024 یانیش دواتر دەربكەن.

ڕوونیشی كردۆتەوە ئەو وادەیەی پێشتر پێشنیاز كراوە، هاوكاتە لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق بۆیە ناتوانن هەردوو هەڵبژاردن لە ماوەیەكی نزیك لە یەكتر بەڕێوە ببەن.

هاوكات ئاماژە بەوە دراوە كە كۆمسیۆن بۆ ئەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن سەركەوتوانە بەڕێوە ببات و رەچاوی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان بكات بۆ گەرەنتیكردنی سەلامەتی و پاكیی هەڵبژاردنەكە، داوا دەكات وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تا بەرواری 1ی 8ی 2023 دیاری بكرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi