ل زاخۆ مهزارگهههكێ ئێزديان دێ بته جيێ گهشتوگۆزارا ئايينى
باسنيوز:
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند، بە گوژمەی 800 ملیۆن دینار مەزارگەیەکی ئیزدی بەپێی دابونەریتی ئێزدییان لە دیرەبوونێ کە کانییەکی ئاویشی لێیە دروست دەکرێت، هەروەها کەنیسەیەکیش لە پیشابیر، سەر بە زاخۆ، نۆژەن دەکرێتەوە و ئەو شوێنانە بۆ گەشتوگوزار بەکار دەهێنرێن.
چیا ئەمین، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”ئەو شوێنە ئایینیانە هەردووکیان سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆن و بۆ گەشتوگوزار بەکار دەهێنرێن و دەبنە هۆی ڕەخساندنی هەلی کار بۆ خەڵکی دیرەبوون و پیشابیر و خەڵکی دەڤەرەکە لێی سوودمەند دەبن.”
گوتیشی: ”گەشتوگوزاری ئایینی دەبێتە دەروازەیەک بۆ ئەوەی گەشتیاران زیاتر سەر لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بدەن و لەسەر بودجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمساڵ دەست بە گەشتوگوزاری ئایینی دەکرێت.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی