كانونی یه‌كه‌م 11, 2023

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

پیر خدر سلێمان:سەرکردایەتيا پارتی ناهێلت برینا خەلکێ شنگالێ كورتر بت

پیر خدر سلێمان:سەرکردایەتيا پارتی ناهێلت برینا خەلکێ شنگالێ كورتر بت

باسنيوز:

سیاسەتمەدار و کەسایەتیی ئێزدی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ (باسنیوز) ڕایگەیاند هێز و گرووپە نایاساییەکان هەموو هەوڵی خۆیان لە سنووری شنگال شەڕ و ئاژاوە بنێنەوە، بەڵام سەرکردایەتیی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەردەم بە پشوودرێژییەوە کار دەکات و نا‌هێڵێت برینی خەڵکی شنگال قووڵتر ببێت.

(باسنیوز) هەتا ئێستا ئێزدییان چ خێرێکیان لە عێراق بینیوە؟

پیر خدر سلێمان: “حکوومەتی عێراق لە بەرانبەر هەموو هاووڵاتییانی خۆی خەمسارد و کەمتەرخەمن، ئەو خێر و سەرچاوانەی عێراق هەیەتی، هیچیان لە وڵاتانی هەرە دەوڵەمەند کەمتر نین، بەڵام بەداخەوە ئەو خێر و بەرەکەتانە لە عێراق بوونەتە ئاگر و ئێمە لە ناویدا دەسووتێین، حکوومەتی عێراق نەتەنیا لە یاساکانی خۆی، تەنانەت لە دەستووریشدا مافی ئێزدییەکانی نەداوە، بۆیە ئێزدییان هیچ خێرێکیان لە عێراق نەبینیوە”.

(باسنیوز) گرووپە نایاساییەکان هەوڵ دەدەن شنگال لە کوردستان داببڕن، ئەم هەوڵە چ زیانێکی بۆ داهاتووی ئێزدییان لە شنگال دەبێت؟

پیر خدر سلێمان: “خەڵکی شنگال هەرچەند زۆر بریندار کراوەن، بەڵام هەموو کات لە ئاست بەرپرسایەتیی مێژوویی خۆیاندا هەڵوێستیان هەبووە، هەروەک بینیمان لە هەڵبژاردنی ڕابردوودا خەڵکی شنگال دەنگیان بە کاندیدەکانی پارتی دا، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە خەڵکی شنگال هیچکات نایانەوێت لە کوردستان جودا ببن، هەروەها خەڵکی شنگال ڕێگە نادەن چیای شنگال لە کوردستان داببڕێت و هەتیو بکەوێ، هەرچەند لە کاتی برینداریشدا دەنگیان بە چارەنووسی خۆیاندا، چونکە خەڵکی ئێزدی هەردەم ئامادەن ئەرکی خۆیان لە بەرانبەر خاک و کولتوور و نەتەوەی خۆیان بەجێ بهێنن، لەم هەڵبژاردنەشدا ئێزدییەکان سەلماندیان لە ئاستی بەرپرسایەتیی مێژوویی خۆیاندان”.

(باسنیوز): “بوونی ئەو هێز و گرووپە چەکدارە نایاساییەنە لە شنگال چ مەترسییەکی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان هەیە؟

پیر خدر سلێمان: “ئەگەر حکوومەتی عێراق ئیدیعای ئەوە دەکات کە حکوومەتی نیشتمانییە و لە خەمی هاووڵاتییانی خۆیدایە، با ڕێککەوتنی نێوان خۆی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال جێبەجێ بکات و ڕێگری لە هێزە بیانییەکان بکات کە لە سووریا و باکوور و شوێنەکانی دیکەوە بە نایاسایی هاتوونەتە سنوورەکە و سوور دیارە ستەم و زوڵم لە ئێزدییان دەکەن، تەنانەت من پێم وایە پەکەکە غەدر لە ڕابردووی خۆشی دەکات و ئێستاش لەبەر ئەو گرووپە چەکدارانە خەڵک ناوێرن بچنە ناو شنگالەوە، ئێمەش دەمانەوێ خەڵکی شنگال وەک خەڵکی باشیک و بەحزان چووبانەوە شوێنی ژیانی خۆیان، ئەوکات پەکەکە ویستی بچێتە باشێک و بەحزان و بنکە و بارەگا دابنێت، بەڵام خەڵک ڕێگەیان نەدا و ئێمەش ویستمان وەک ئەوان ئەو هەڵوێستەمان هەبێت”.

(باسنیوز) بۆچی هێزە نایاساییەکانی ناو شنگال هاووڵاتییانی سڤیل وەک قەڵغان بەکار دەهێنن؟

پیر خدر سلێمان: هێزە نایاساییەکان لە شنگال هەموو هەوڵێکیان ئەوەیە شەڕ و ئاژاوە لە سنوورەکە دروست بکەن، بەڵام سەرکردایەتیی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە شنگال هەموو کات بە پشوودرێژییەوە کار دەکات و ڕێگە نادات برینی خەڵکی شنگال قووڵتر ببێت. هەموان بینیمان کاتێک کاندیدەکانی پارتی چوونە شنگال پەکەکە چۆن ڕێگریی لێیان کرد و ژن و منداڵانیان هێنایە سەرشەقام و تەنیا دەیانەویست شەڕ و تەقە دروست ببێت و ژن و منداڵ بکوژرێن و بیخەنە ئەستۆی پارتی. بەداخەوە ئەو لایەنە ناشەرعییانەی ناو شنگال زیاتر دەست دەخەنە سەر برینەکانی خەڵک و هاووڵاتییانی سڤیل وەک بەربەست و قەڵغان بۆ مەرام و ئامانجی سیاسیی خۆیان بەکار دەهێنن و ئێستاش لە چیای شنگال تۆنێلیان دروست کردووە و بە زۆرەملێ خۆیان بەسەر ناوچەکەدا سەپاندووە و ناهێڵن خەڵک بگەڕێتەوە شوێنی ژیانی خۆی”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi