نیسان 15, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: دڤێت ڕێز ل قەوارێ دەستووری يێ هەرێما کوردستانێ و پێکهاتان بێته‌ گرتن  

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: دڤێت ڕێز ل قەوارێ دەستووری يێ هەرێما کوردستانێ و پێکهاتان بێته‌ گرتن  
K24 – هەولێر:

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پشتیوانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنین و دەبێت ڕێز لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و پێکهاتەکانی بگیرێت.

رۆژی سێشەممە (2ـی نیسانی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەم لەگەڵ خاتوو جينين پلاسخارت، دووپاتم کردەوە کە پشتیوانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنین و دەبێت دوور لە پێشێلکاریی دەستووری و دیزاینی پێشوەختە ئەنجام بدرێت و ڕێز لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و پێکهاتەکانی بگیرێت.

ڕۆژی دووشەممە (1ـی نیسانی 2024) ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لەبارەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان و هەڵوێستی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: هانی ئەو هەوڵانە دەدەن بۆ دیاریكردنی وادەیەك بۆ هەڵبژاردنێكی دادپەروەرانە و ئازاد و زۆر باش لە هەرێمی كوردستان.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوای ڕۆژێک لە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ سەرۆک بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە (31ـی ئاداری 2024) ئه‌لینا ڕۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ڕایگەیاند: “لەپێناو به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و شه‌فاف له‌ نزیكترین كاتدا، هانی پارتی دیموكراتی كوردستانم دا، كار له‌گه‌ڵ ته‌واوی پارته‌ سیاسییه‌كانی هەرێمی كوردستان و به‌غدا بكات”.

ڕۆژی (18ـی ئاداری 2024) مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەیاننامەیەکی لەبارەی دۆخی ئێستای عێراق، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە: “بە بەرژەوەندیی گەل و نیشتمانەکەمانی دەزانین كە پارتیمان نەچێتە ژێرباری پەسەندکردنی بریاری نادەستووری و سیستەمێکی سەپێنراو لە دەرەوەی ئیرادەی گەلی هەرێمی كوردستان و دامەزراوە دەستوورییەکانی و بەشداری هەڵبژاردنێک نەكات کە بە نایاسایی و نادەستووری و لەسایەی سیستەمیکی سەپێنراودا بەڕێوە بچێت”.

ئەو هەڵوێستەی پارتی دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق هات لە رۆژی (21ـی شوباتی 2024) کە دوای 11 جار دواخستنی دانیشتنەکانی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە بڕیاریدا، بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان؛ هەرێمی کوردستان بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردندا دابەش بکرێت و ژمارەی کورسی کۆتاکان کە 11 کورسین هەڵوەشاندەوە، بەو پێیەش کۆی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە 111 کورسییەوە بۆ 100 کورسی کەم دەکرێنەوە.

لە کاردانەوەی ئەو بڕیارانەش، سەرجەم پارت و لایەنە سیاسییەکانی هەردوو پێکهاتەی کریستیان و تورکمان (جگە لە بەرەی تورکمانی)، بڕیاریاندا بایکۆتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکەن.

دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیش، لە ڕۆژی یەکشەممە (3ـی ئاداری 2024) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەرسومێکدا، وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد تاوەکو ڕۆژی (10ـی حوزەیرانی 2024) بەڕێوەبچێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi