چه‌ند بڕیارێن نوو ژ وه‌زاره‌تا كاره‌بێ
وشه:
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد، ئه‌وه دوای ئه‌وه‌ی كه‌مال محه‌مه‌د وه‌زیری كاره‌با ئه‌مڕۆ سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كرد.
له راگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا هاتووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بریكار و ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی كاره‌بای پارێزگاكان ئاماده بوون، بڕیار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یه‌كسانی له دابه‌شكردنی كاره‌با له نێوان پارێزگاكان درا.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به لیژنه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك و چاودێری و به‌دواداچوونی سه‌رپێچییه‌كان، بڕیار درا هه‌ڵمه‌تێكی فراوان بۆ نه‌هێشتنی سه‌رپێچییه‌كان و سزادانی ئه‌و كه‌سانه بكرێت كه له ده‌ره‌وه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك، كاره‌بایان ڕاكێشاوه و شوێنه‌كانیان ئاشكرایه.
دووپات له‌وه‌یش كراوه‌ته‌وه كه وه‌زاره‌تی كاره‌با، توانای به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای بۆ سێ هه‌زار و 400 مێگاوات به‌رز كردووته‌وه، له كاتێكدا خواست له‌سه‌ر كاره‌با بۆ سه‌رووی شه‌ش هه‌زار مێگاوات كاره‌با به‌رز بووه‌ته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی