ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ده‌سته‌يا ناوچێن کوردستانی يێن دەرڤەی ئیدارا هەرێمێ: هیڤيخوازین ئەنجامێن هه‌ڵبژارتنان داويێ ب داگیرکاريێ بينن

ده‌سته‌يا ناوچێن کوردستانی يێن دەرڤەی ئیدارا هەرێمێ: هیڤيخوازین ئەنجامێن هه‌ڵبژارتنان داويێ ب داگیرکاريێ بينن
K24 – هەولێر:

بەبۆنەی كۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و بەشداریی کاریگەری دانیشتوان و کوردانی ناوچە کوردستانییەکان، دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: جارێکی دیكه‌ ئه‌نجامه‌كان کوردستانیی بوونی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کرد بە راستی و هیچ دەرفەتێکی لە بەردەم عەقڵە شۆڤێنییه‌كان نەهێشتووه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌ په‌یامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هیوادارین سەرکردایەتی سیاسی کوردستان بە دیدی هاوبەش و کاری پێکەوەیی، خەبات لە پێناو پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی لە تەوای ناوچەکان و بە یەکگرتوویی و خیتابێکی کوردستانی بکەن.

لە 15 پارێزگای عێراق بە کەرکووک و ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانەوە، 16 ملیۆن کەس کارتی دەنگدانیان وەرگرتەوە و مافی دەنگدانیان هەبوو، بەڵام تەنها 6 ملیۆن کەس بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنی کرد، لەگەڵ ئەوەی 23 ملیۆن کەس مافی دەنگدانی هەبوو، بەپێی راگەیاندنی کۆمیسیۆنیش، رێژەی بەشداری 41٪ بووە لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کە رۆژی( 18-ی کانوونی یەکەمی 2023) لە سەرتاسەری عێراق( جگەلە هەرێمی کوردستان) بەرێوەچوو.

ئەمڕۆ سێشەممە ( 19-ی کانوونی یەکەمی 2023)، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق، ئەنجامی بەراییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا بڵاوکردەوە.

ده‌قی راگەیەنراوی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم:

بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردن و بەشداریی کاریگەری دانیشتوان و کوردانی ناوچە کوردستانییەکان و بەدەستهێنانی ڕێژەیەکی باشی دەنگ و کورسی لە ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، پیرۆزبایی گەرمتان لێ دەکەین، ئەم ئەنجامانە کوردستانیی بوونی ناوچەکان جارێکی تر کرد بە ڕاستی و هیچ دەرفەتێکی لە بەردەم ئەو جۆرە بیرکردنەوە و عەقڵە شۆڤێنییانە نەهێشتەوە کە هەمیشە بەپلان و ئەجندای جیاوازەوە لە هەوڵی تێکدانی ناسنامەی کوردستانیی بوونی ئەو ناوچانەدابوون، ئێمە لە دوای دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردن بە ئومێدێکی زۆرەوە چاوەڕوانی داهاتووی باشترین بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەکەین و هیوادارین سەرکردایەتی سیاسی کوردستانیش بە دیدی هاوبەش و کاری پێکەوەیی خەبات بکەن لە پێناو پێکهێنانی حکومەتی خۆ جێیی لە تەوای ناوچەکان و بەیەکگرتوویی و خیتابێکی کوردستانی، هەروەها هەنگاوەکانی داهاتوویان بینا بکەن، هیواخوازین ئەم ئەنجامانە کۆتایی بە تەعریبی نوێ و داگیرکاری ناڕەوا بهێنێت و جارێکی تر پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەین و ناسنامەی کوردستانیی بوونی خۆتان لە وەهمی داگیرکەرانەوە گۆڕی بۆ ڕاستی مێژوویی و نەخشەی کوردستانتان بە ئامانەتەوە بردەوە چیای حەمرین.

دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم

19 – 12 – 2023

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi