شبكة لالش الاعلامية

په‌يڤدارێ گەشتوگۆزارێ: چەندین چالاکی و ڤیسته‌ڤاڵێن بەفرێ دێ ب ڕێڤەچن

په‌يڤدارێ گەشتوگۆزارێ: چەندین چالاکی و ڤیسته‌ڤاڵێن بەفرێ دێ ب ڕێڤەچن
گوتەبێژی گەشتوگوزاری ھەرێم ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی بەفربارین فیستڤاڵ و چالاکی بەفر بەڕێوە دەچن و ئامادەکاری کراوە بۆ پێشوازی لە گەشتیارانی زستانە.

ئیبراھیم عەبدولحەمید، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ئامادەکاری بۆ وەرزی بەفربارینی ئەمساڵ دەکرێت و ساڵانی ڕابردوو تەنیا لە یەک وەرزدا گەشتیاران ڕوویان لە ھەرێمی کوردستان دەکرد، بەڵام ئێستا گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان چوار وەرزەیە و لە وەرزی زستانیش ژمارەیەکی بەرچاو لە گەشتیار ڕوو لە ناوچە گەشتیارییەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەن و دەستەش بە ھەماھەنگی ھەموو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی گەشتوگوزار خۆی ئامادە کردووە.
گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار گوتیشی: بڕیارە ئەمساڵ بۆ وەرزی بەفربارین ژمارەیەک چالاکی گەشتوگوزاری زستانە بەڕێوەبچێت لەوانەش ئەنجامدانی فیستیڤاڵی بەفر و یاری سەرکێشی سەر بەفر و چەندین چالاکی دیکەی تایبەت بە وەرزی بەفربارین.

ئیبراھیم عەبدولحەمید ڕوونی کردەوە: چالاکییەکانی تایبەت بە وەرزی بەفربارین لە ھەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەڕێوەدەچێت و ستافی تایبەت لەو چالاکیانە خەریکی ئامادەکاری دەبن بۆ ئەوەی زۆرترین گەشتیار لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق سەردانی ناوچە زۆزان و بەفرینەکان بکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

فۆرمه‌ك بسەر فەرمانبەران دێ ئێته‌ به‌لاڤكرن  

Lalish Duhok

وه‌زاره‌تا دارایی په‌یامه‌كێ ئاراسته‌ی‌ فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینان دكت

Lalish Duhok

ئەمریکا هێزێن زێده‌تر يێن سەربازی رەوانەی عێراقێ دکت

Lalish Duhok