ئازار 02, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کارگەها ئارێ دستاری ل دهۆکێ ڤه‌كر 

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کارگەها ئارێ دستاری ل دهۆکێ ڤه‌كر 
K24 – هەولێر

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کارگەی ئاردی دستاری لە دهۆک کردەوە.

کارگەی ئاردی دستار، کەوتووەتە کۆمەڵگەی دۆمیز لە قەزای سێمێل لە سنووری پارێزگای دهۆک، لەسەر رووبەری 25 هەزار مەتر چوارگۆشە دروستکراوە، تێچووی پڕۆژەکە 22 ملیۆن دۆلارە، توانای کۆگاکردنی 52 هەزار و 300 تۆن گەنمی هەیە.

پڕۆژەکە 250 هەلی کار بۆ خەڵکی ناوچەکە دەڕەخسێنێت و لە توانای دایە رۆژانە 500 تۆن ئارد بەرهەمبهێنێت.

کارگەی ئاردی دستار، گرنگی و کاریگەری زۆری دەبێت بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی جووتیاران و ئاسایشی خۆراک لە ناوچەکە، کە ساڵانە بەرهەمی گەنمی جووتیاران وەردەگرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی کوردستان، لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەردی بناغەی هەردوو پڕۆژەی ناوچەی پیشەسازی و کارگەی ریسایکلینی زبڵ و خاشاکی دانا، کە دوو پڕۆژەی ستراتیژین بۆ پێشڤەچوونی کەرتی پیشەسازی و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری لە دەڤەرەکەدا، هەردوو پڕۆژەکە زیاتر لە پێنج هەزار هەلی کار دەڕەخسێنن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi