نیسان 22, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

دەستەيا گەشتوگۆزارێ: بۆ ڕاکێشانا گەشتیاران ل وەرزێ زڤستانێ چەندین چالاکيان دێ ئەنجام دەین

دەستەيا گەشتوگۆزارێ: بۆ ڕاکێشانا گەشتیاران ل وەرزێ زڤستانێ چەندین چالاکيان دێ ئەنجام دەین
هەولێر_KDP.info_

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد: ئامانجمانە چوار وەرزە و بەردەوام گەشتیارمان هەبێت، بۆ هاتنی گەشتیارێکی زۆریش لە وەرزی زستان چەندین چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەین.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ، ئیبراهیم عەبدولمەجید ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئێمە وەکو دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بۆ هەر وەرزێک بۆ هاتنی گەشتیار ئامادەکاری خۆمان دەکەین، ئامانجی ئێمە ئەوەیە گەشتیاری بەردەوام و چوار وەرزەمان هەبێت، ئێستا ئامادەکاری باشمان کردووە بۆ هاتنی گەشتیار بۆ وەرزی زستان، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین چالاکی جۆراوجۆر لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێن، چونکە ئێمە هەشت بەڕێوەبەرایەتیمان هەیە لە وەرزی زستان چالاکی ئەنجام دەدەن، بۆ نموونە لە چیای کۆڕەک فیستڤاڵی بەفر و چەند چالاکی دیکە ئەنجامدەدرێن، وەکو خلیسکانێی سەر بەفر و پەڕەماتۆڕ، لەچیای حەسەن بەگیش ماتۆڕسواری لەسەر بەفر ئەنجام دەدرێت، لە قەزای پێنجوێنیش پێشبڕکێیەکی سەر بەفر ئەنجامدەدرێت، لە پارێزگای دهۆکیش چەند چالاکیەکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت.

ئیبراهیم عەبدولمەجید گوتیشی: بۆ ڕاکێشانی سەرنجی گەشتیاران چەندین چالاکی دیکە ئەنجام دەدرێن وەکو پێشانگا و چالاکی هونەری، ئەمەش بۆ ئەوەی گەشتیاری زۆر ڕاکێشین بۆ هەرێمی کوردستان و هاتنی گەشتیار ببێتە چوار وەرزە.

دەشڵێت: ئێمە وەکو دەستەی گەشتوگوزار پلانی هەشت ساڵەمان هەیە بۆ ئەوەی گەشتیاری بەردەواممان هەبێت نەک تەنها لەبۆنەکان گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن ، بۆیە ئێستا ساڵانە لە هەر چوار وەرز گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و گەشتیاری بەردەواممان هەیە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi