ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

مەسرور بارزانی: هیڤيدارين بەغدا داويێ ب فشارێن خۆ بۆ سەر هەرێما کوردستانێ بينت

مەسرور بارزانی: هیڤيدارين بەغدا داويێ ب فشارێن خۆ بۆ سەر هەرێما کوردستانێ بينت
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا هەموو هاوکارییەکیان کردووە. دەشڵێت؛ “هیوادارین بەغداش پابەندی بەڵێنەکانی خۆی بێت و کۆتایی بە گوشارەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان بهێنێت.”

رۆژی دووشەممە، 6ـی تشرینی دووەمی 2023 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ئاهەنگی دەرچوونی 28ـەمین خولی قوتابیانی زانکۆی دهۆک گوتارێکی پێشکێشکرد و رایگەیاند: “ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان داوە مافی دەستووری خەڵکی هەرێمی کوردستان بپارێزرێت و لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بگەینە چارەسەر، بۆ ئەو مەبەستەش لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە هەموو هاوکارییەکمان کردووە و ئەرکی خۆمان جێبەجێ کردووە، بۆیە چاوەڕێین لەلایەن حکومەتی فیدراڵی مافەکانی هەرێمی کوردستان دەستەبەر بکرێن”.

مەسروور بارزانی گوتیشی: “من پەیوەندییەکی بەردەوامم لەگەڵ بەڕێز سوودانی، سەرۆکوەزیرانی حکومەتی فیدراڵی هەیە. شاندی هەرێمی کوردستان بەردەوام سەردانی بەغدا دەکەن، دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی بە هاوکاری دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەی پێویستیان لەسەر کێشە و گرفتەکان داوەتە لایەنی پەیوەندیدار، بەڵام جێی داخە کە هێشتا وەکو پێویست مافی خەڵکی هەرێم و بەتایبەتی مووچەی خەڵک چارەسەر نەکراوە”.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا لە هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن، بۆ دەستەبەرکردنی هەموو مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و گوتی: “هیوادارین بەغداش پابەندی بەڵێنەکانی خۆی بێت و کۆتایی بە گوشارەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان بهێنێت”.

مەسرور بارزانی سوپاسی خۆڕاگری و پشوودرێژی خەڵکی هەرێمی کوردستانی کرد و گوتی: “دەزانین رەوشی ژیان و گوزەرانی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دژوارە و چەند مانگێکە مووچەکانیان پاشخراوە، بەڵام دەبێ بۆ هەموو هاووڵاتییانی ئێمە روونبێتەوە، کە ئەمانە هەمووی گوشارن لەسەر هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی واز لە مافە دەستوورییەکانی خۆمان بهێنین.”

سەرۆکوەزیران دەڵێت: “ئێمە داخوازی پێکەوەژیان و یەکسانی لە ناوچەکەدا دەکەین و تەنیا داوای مافی دەستووری خۆمان کردووە، بەڵام ئەمڕۆ گوشاری ئابووری و سیاسی زیادیکردووە، کۆمەڵێک کێشەی دەستکرد رووبەڕووی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە، بۆیە دەبێ هەموو هاووڵاتییەکی ئێمە و بەتایبەت مامۆستا و قوتابیانی هێژا ئاگاداربن و کار بکرێت بۆ بەهێزکردنی هۆشیاری نیشتمانی بۆ ئەوەی خەڵکی ئێمە نەکەونە داوی پڕوپاگەندەی نەیاران و بێهیوا نەبن”.

مەسروور بارزانی گوتیشی: “هەرچەند ئاستەنگمان بۆ دروست بکەن و دەرگامان لێ بگرن، ئێمە دەرگای نوێ دەکەینەوە”.

لە بەشێکی گوتارەکەیدا، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کرد، “شەڕ و ئاڵۆزی لە ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەردەوامن و مەترسی تەشەنەکردنی ئەو ئاڵۆزییانە هەیە، ئێمە زیاتر لە هەموو گەلان ئەزموونی سەڕ و ئاڵۆزیمان هەبووە و باش دەزانین ئەنجامەکەی چەندە وێرانکەرە، بۆیە داوا دەکەین ئەو شەڕ و ئاڵۆزییە کۆنتڕۆڵ بکرێت و کوشتنی خەڵکی سڤیل رابگیرێت و کێشەو ئاڵۆزییەکان لە رێگەی ئاشتییانە چارەسەر بکرێن”.

مەسروور بارزانی دەڵێت؛ “ئەگەر یەکتر قبووڵکردن و یەکسانی و دادپەروەریی هەبێت، سەرمایە و سامانی سرووشتی و مرۆیی ناوچەکە ئەوەندە زۆرن، ئەگەر بە باشی ئیدارە بدرێن، رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەبێتە یەکێک لە پێشکەوتووترین ناوچەی جیهان.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi