تشرینی دووه‌م 06, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

شاندێ هەرێما کوردستانێ ژمارەیەکا داخوازيان ده‌ربارەی بودجەيى ئاراستەی سەرۆکوەزیرێن عێراقێ دکه‌ت

شاندێ هەرێما کوردستانێ ژمارەیەکا داخوازيان ده‌ربارەی بودجەيى ئاراستەی سەرۆکوەزیرێن عێراقێ دکه‌ت
K24 – هەولێر:

شاندی هەرێمی کوردستان بە پشتبەستن بە بڕگەی حەوتەمی ماددەی 13 لە یاسای بودجە، ژمارەیەک داواکاری ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات.

شاندی هەرێمی کوردستان داوا دەکات محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە گوێرەی ماددەی 13ـی بودجە بڕیار لەسەر ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بدات.

بڕگەی حەوتەمی ماددەی 13 لە یاسای بودجە رێگە بە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەدات لە بوونی هەر ناکۆکییەک بڕیاری پێویست بدات و چارەسەری ناکۆکییەکان بکات و شایستەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە پارەدار بکات:

1. پێدانی شایستەی مانگانە بە تەواوی خەرجییەکان و قەرەبووکردنەوەی فەرمانبەران و چاودێری کۆمەڵایەتی بە گوێرەی ئەو خشتەیەی لە بودجەدا دیاریکراوە، کە پەیوەستە بە خەرجی بەکاربردن و وەبەرهێنانی تایبەت بە هەرێمی کوردستان.

2. هەژمارکردن و دانەوەی سەرجەم خەرجی فیعلی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێم بە گوێرەی خەمڵاندنی خەرجییەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە کە لە بودجەدا ئاماژەی پێدراوە.

3. حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە دانەوەی سەدا 50ـی باج و رسوماتی گومرگی بۆ گەنجینەی دەوڵەت، ئەوەش بە گوێرەی ماددەی 110ـی دەستوور و ماددەی 29 لە یاسای کارگێڕی دارایی ژمارەی 6ـی ساڵی 2019.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، لە چەند رۆژی داهاتوو شاندێکی سیاسی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.

دوێنێ 30/8/2023، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری سەردانی بەغدایان کرد، شەوی رابردوو چەند کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق کردووە و ئەمڕۆش درێژە بە گفتوگۆکانیان دەدەن.

پەیامنێرمان زانیویەتی، لە کۆبوونەوەکەدا شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تیمی حکومەتی عێراق گوتوە، ئەو بڕە پارەی مانگانە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە رەوانە دەکرێت، کەمترە لە بڕی پێویست بۆ مووچەی هەر مانگێک، چونکە مانگانە حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنیا بۆ مووچە پێویستی بە زیاتر لە 900 ملیار دینارە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi