ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سه‌رۆك بارزانى: سه‌رۆك بارزانى: ئه‌و رۆژه‌ نه‌ما كه‌سه‌ك یان لایه‌نه‌ك هزر د نه‌هێلانا كیانێ هه‌رێما كوردستانێ دا بكه‌ت

سه‌رۆك بارزانى: سه‌رۆك بارزانى: ئه‌و رۆژه‌ نه‌ما كه‌سه‌ك یان لایه‌نه‌ك هزر د نه‌هێلانا كیانێ هه‌رێما كوردستانێ دا بكه‌ت

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک بارزانی لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای دهۆک، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ زانایانی ئایینی، كەسایەتی، ریشسپیان و كاسبكارانی دهۆك كۆبووەوە و رایگەیاند، “ئەو رۆژە نەما كەسێك بتوانێ كار بۆ نەهێشتنی كیانی هەرێمی كوردستان بكات.”

ئێوارەی رۆژی دووشەممە، 21ـی ئابی 2023، بارەگای بارزانی لە راگەیێندراوێکدا گوتی، لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بارزانی گوتەیەكی پێشكەش كرد و لە سەرەتای قسەكانیدا تیشكی خستەسەر بارودۆخی سیاسیی هەرێم و رایگەیاند كە “هەمیشە كاری بۆ ئەوە كردووە و خوازیارە كە یەكبوون و یەكڕیزی لەناو لایەنە سیاسییەكاندا هەبێت چونكە سەركەوتن لە یەكبوون دایە. بەڵام مەرجی سەرەكیی یەكبوون، بڕوابوونی هەموو لایەكە بە سەرفیرازیی گەلی كوردستان و دۆزە رەواكەی.”

سەرۆك بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە “مێژووی هەوڵدان بۆ لەناوبردن و پەراوێزخستنی گەلی كوردستان لە لایەن دەوڵەتی عێراق” لە سەدەی رابردوو، باسی لەوە كرد كە دوای 2003 دەرفەتێكی باش هاتە ئاراوە بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای شەراكەت و هاوسەنگی و تەوافوق و پابەندبوون بە دەستوور كێشەكان چارەسەر بكرێن، “بەڵام جێگەی داخە كە هەتا ئێستاش رێز لە دەستوور و رێككەوتنەكان ناگیرێت و لەڕێگەی دەسكاریكردنی یاساكان هەندێ هەوڵ لەئارادان بۆ لاوازكردن یان نەهێشتنی هەرێمی كوردستان.”

سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا راشیگەیاند، “ئیدی ئەو رۆژە نەما كەسێك بتوانێ كار بۆ نەهێشتنی كیانی هەرێمی كوردستان بكات كە بەرهەمی خەباتی گەلی كوردستانە.”

وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: “سەرۆك بارزانی ئەوەشی بۆ ئامادەبووان شیكردەوە كە پێویستە گەلی كوردستان پشت بەخۆی و تواناکانی ببەستێت و بۆ ئەو مەبەستەش حكومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرنامەیدایە كە سەرچاوەكانی داهات لە هەرێمی كوردستان فراوانتر بكات و دەرفەتی كار بۆ گەنجان بڕەخسێنێت.”
سەرۆک بارزانی لەگەڵ زانایانی ئایینی، كەسایەتی، ریشسپیان و كاسبكارانی دهۆك کۆبووەوە.

لەدرێژەی گوتەكانیدا، “سەرۆك بارزانی باسی لەو تەوژمە دوژمنكارییە كرد كە بەنیازی بڵاوكردنەوەی نائومێدی و نەهێشتنی هەستی نیشتیمانپەروەری و هەروەها مەترسی بڵاوكردنەوەی ماددەی هۆشبەرن لەناو خەڵكدا.”

پەیوەست بەو باسەوە، بارەگای بارزانی دەڵێت، سەرۆك بارزانی داوای لە زانایانی ئایینی و مامۆستایان كرد كە كار بۆ بڵاوكردنەوەی هۆشیاریی نەتەوەیی و نیشتیمانی و قووڵتركردنی بنەماكانی پێكەوەژیانی سیاسی و ئایینی و كۆمەڵایەتی و دینداریی راستەقینە و رووبەڕووبوونەوەی هزری توندڕۆیی بكەن.

لە بەشی كۆتایی كۆبوونەوەكەدا، سەرۆك بارزانی وەڵامی پرسیار و پێشنیازی ئامادەبووانی كۆبوونەوەكەی دایەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi