ته‌مموز 14, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

وه‌زیرێ ده‌رڤه‌يا توركیا سوپاسيا هاريكاریێن ده‌زگه‌هێ خێرخوازیێ بارزانی دكه‌ت

وه‌زیرێ ده‌رڤه‌يا توركیا سوپاسيا هاريكاریێن ده‌زگه‌هێ خێرخوازیێ بارزانی دكه‌ت

باسنيوز:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا پێشوازی لە سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەکات و سوپاسی ده‌زگاکە دەکات کە له‌ كاتی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی 6ی شوبات هاوكاری توركیایان كرد.

مه‌ولوود چاوشئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، تویتێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە: “پێشوازیمان له‌ مووسا ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی کرد، کە له‌كاتی بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا هاوكاری توركیایان كرد”.

هەروەها وەزیری دەرەوەی تورکیا دەشڵێت: “ئێمە سوپاسگوزارین بۆ پشتگیری و هاودەنگییان”.

لە 6ی شوباتی رابردوو بوومەلەرزەیەکی بەهێز باکووری کوردستانی لە تورکیا گرتەوە و لەسەر راسپاردەی سەرۆک بارزانی، تیمێکی گەورەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ هاوكاریكردنی و به‌هاناوه‌چوونی كه‌سوكاری لێقه‌وماوانی قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ گەیشتنە توركیا و باكووری كوردستان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi