ئيرۆ 36ـه‌مین ساڵڤه‌گه‌ڕا وه‌غه‌ركرنا داويێ يا ئیدریس بارزانى یه
باسنيوز:
ئه‌مڕۆ 36ـه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی كۆچی دوایی ئیدریس بارزانییه، كه ڕۆڵێكی كارای له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی گه‌لی كوردستاندا هه‌بووه.
ئیدریس مستەفا بارزانی ساڵی 1944 لە بارزان لەدای کبوو، کاتێک تەمەنی سێ ساڵ بوو، لەگەڵ بنەماڵەکەیدا لەلایەن دەسەڵاتی ئەو کاتەی عێراقەوە بۆ باشوور و ناوەڕاستی عێراق دوورخرایەوە و لەوێ ژیانێکی سەختی دوور لە نیشتمانی بەسەربرد، دواتر له سه‌روه‌ختی لاوێتیدا به‌شداریی شۆڕش و خه‌بات و تێكۆشانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستانی كرد.
سه‌رۆك بارزانی، له به‌رگی چواره‌می كتێبی (بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی كورد/ شۆڕشی گوڵان) له‌باره‌ی ئیدریس بارزانییه‌وه ده‌نووسێ: كاك ئیدریس مرۆڤێكی زۆر گه‌وره بوو، گه‌وره‌ییه‌كه‌شی له پێگه‌یشتن و تێگه‌یشتنی ئه‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی هاتبوو، بووبووه هۆی نه‌رمونیانییه‌كه‌شی.
سه‌رۆك بارزانی ده‌شڵێ: ئیدریس بارزانی، كه‌سێكی له‌خۆربردوو وخاكی بوو، بیری له تۆڵه‌كردنه‌وه نه‌ده‌كرده‌وه، زۆرجار كه‌سی ئاسایی به ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌ی ده‌زانی وهه‌ستی كه‌موكورتی لای به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌ڕه‌وانده‌وه.
ئیدریس بارزانی، له 31/1/1987 و 36 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له شارۆچكه‌ی سلیڤانای سه‌ر پارێزگای ورمێی ئێران، كۆچی دوایی كرد.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی