حكومه‌تا هه‌رێمێ: ب توندى هێرشا ل سه‌ر ره‌ڤه‌ندا كوردى ل پاريس شه‌رمزار دكه‌ين
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به توندی هێرشه‌كه‌ی پاریس بۆ سه‌ر ره‌وه‌ندی كوردی سه‌ركۆنه ده‌كات و داواش له رەوەندی کوردی لە ئەوڕوپا ده‌كات ئارام بن و دان بەخۆیاندا بگرن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (23ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی سه‌ر ره‌وه‌ندی كوردی له پاریس بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاندووه، “بە توندی ھێرشی سەر رەوەندی کوردی لە پاریس سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەین”.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، “ئێمە باوەڕی تەواومان بە داموده‌زگاکانی حکومەتی فەرەنسا و سیستەمی دادوەریی ئەو وڵاتە ھەیە کە رێکاری پێویست دەگرنەبەر بۆ پاراستنی کوردستانییانی نیشتەجێی فەرەنسا و بەسزا گەیاندنی ھێرشبەر و تاوانباران”.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی پاریس:
راگەیەندراوێک لە حکومەتی ھەرێمی كوردستانەوە
بە توندی ھێرشی سەر رەوەندی کوردی لە پاریس سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەین و پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییانی ھێرشەکە دەکەین و ھیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازین. ھەروەھا داواش لە رەوەندی کوردی لە ئەوروپا دەکەین ئارام بن و دان بەخۆیاندا بگرن.
ئێمە باوەڕی تەواومان بە داموده‌زگاکانی حکومەتی فەرەنسا و سیستەمی دادوەریی ئەو وڵاتە ھەیە کە رێکاری پێویست دەگرنەبەر بۆ پاراستنی کوردستانییانی نیشتەجێی فەرەنسا و بەسزا گەیاندنی ھێرشبەر و تاوانباران.
حکومەتی ھەرێمی کوردستان
2022/12/23
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی