وەزارەتی كاروباری شەهیدان، چەند خزمەتگوزارییەك بۆ كەسوكاری شەهیدان و ئەنفال رادەگەینێت
باسنيوز :
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئاشکرای کرد، لەو هەفتەیەدا وردەكاریی چەند خزمەتگوزارییەك لە بوارەكانی تەندروستی و خوێندن و چەند بابەتێكی تری كەسوكاری شەهیدان و ئەنقال بڵاو دەكەنەوە.
عەبدوڵا حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “لەو هەفتەیەدا، لە پرێس كۆنفرانسێكدا چەندین پرسی تایبەت بە خزمەتگوزاری بۆ كەسوكاری شەهیدان و ئەنقالكراوان دەخەینە ڕوو، لە بارەی خوێندنی كەسوكاری شەهیدان و پێدانی زەوی و بواری تەندروستی كاری باش كراون و لەو پرێس كۆنفرانسەدا دەیخەینە ڕوو”.
عەبدوڵا حاجی مەحموود ئاشكراشی كرد: “مەسەلەی خزمەتگوزاریی تەندروستی و خزمەتگوزارییەكانی خوێندن بە رێكار و رێنوێنی رێگامان گرتووتە بەرلەگەلً وەزارەتەكانی تەندروستی و پەروەردە و خوێندنی باڵا و ئەنجوومەنی وەزیران ، لێكتێگەیشتنیش كراوە و كۆتایی پێكهاتووە و بە فەرمی لەم هەفتەیە وردەكارییەكەی رادەگەیەنین”.
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان،ئاماژەی بەوەش دا، لە كابینەی نۆیەمدا كەسوكاری شەهیدان لە رووی خزمەتگووزاریی گرنگی زۆریان پێدراوە، گوتیشی: “دەمانەوێت لەم كابینەیەدا خزمەتگوزاری كەسوكاری شەهیدان بكرێتە دامەزاوەیی و هیچ كێشە و گرفتێكیان بۆ نەیتە پێش و بۆ داهاتووش ئەو خزمەتگوزارییانە هەر بەردەوام بن”.
س.س
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی