وه‌زيرا ده‌رڤه‌يا ئيتاليا داخواز ل سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ كر سه‌ره‌دانا رۆما بكت
رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاڵيا کۆبوونەوە. مارينا سێرێنى بانگهێشتى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاڵياى بۆ نێچيرڤان بارزانى دووپاتكرده‌وه بۆ ئەوەی سه‌ردانى رۆما بكات.
رۆژی شەممە 4-6-2022، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له مارينا سێرێنى، جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاڵيا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيتاڵيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر – به‌غدا، دۆخى نێوخۆى هه‌رێمى كوردستان، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و جموجۆڵه‌كانى داعش تاوتوێكران.
نێچيرڤان بارزانی، خواستى هه‌رێمى كوردستانی بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئيتاڵيا و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى نێوانيان نیشاندا. “سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى مرۆيى و سه‌ربازيى ئيتاڵيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌رى دژى تيرۆردا دووپاتكرده‌وه.”
بەپێی راگەیێندراوەکە، “هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگيى هه‌بوونى سهقامگيريى ئه‌منى و سياسى و ئابوورى له عێراق و پێويستيى گفتوگۆ و گه‌يشتنى لايه‌نه عێراقييه‌كان به لێكگهيشتنێک كه پڕۆسه‌ى سياسيى وڵات له بنهبست و چه‌قبه‌ستوويى رزگار بكات و حكومه‌تێك بهێنێته ئاراوه کە كۆكه‌ره‌وه و وەڵامدهرهوهى خواسته‌كانى گه‌ل و پێكهاته‌كانى عێراق بێت.”
مارينا سێرێنى بانگهێشتى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاڵياى بۆ نێچيرڤان بارزانى دووپاتكرده‌وه بۆ ئەوەی سه‌ردانى رۆما بكات. “جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست، عێراق و هه‌رێمى كوردستان له ريزى پێشه‌وه‌ى بايه‌خ و پڕۆگرامى گه‌شه‌پێدان و هاريكاريى ئيتاڵيادان و وڵاته‌كه‌ى به گرنگييه‌وه له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت.”
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باڵيۆزى ئيتاڵيا له به‌غدا و كۆنسوڵی ئەو وڵاتە له هه‌ولێر ئامادەبوون. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، ئاماده‌يى و چالاكييه‌كانى ئيتاڵيا له بوارى كولتوورى و شوێنهوارناسيدا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سووريا و چه‌ند پرسێكى ديكه باس کران.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی