ڤیان دەخیل:ھیچ حکوومەتهك ل عێراقێ بێ ڕۆڵێ سەرۆك بارزانی نائێته پێكئينان
هەولێر -KDP.info-
گوتەبێژی فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، سەرۆک بارزانی ھەموو ھەوڵەکانی خستووەتە گەڕ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێستای عێراق و دەڵێت، ھیچ حکوومەتێک بەبێ ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە عێراق پێک نایەت.
ڤیان دەخیل، گوتەبێژی فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “پێشتر و ئێستاش سەرۆک بارزانی ڕۆڵی گەورەی ھەبووە لە پێکھێنانی حکوومەتە یەک لەدوا یەکەکانی عێراق، ھیچ حکوومەتێک بەبێ وەرگرتنی بۆچوونی سەرۆک بارزانی لە عێراق پێک نەھاتووە، بەتایبەتیش ئەم جارە ڕۆڵی گەورەی لە پێکھێنانی حکوومەتێ نوێی عێراق دەبێت.”
گوتەبێژی فڕاکسیۆنی پارتی گوتیشی: “سەرۆک بارزانی ھەمیشە ھەوڵەکانی چڕ کردوودتەوە کە کێشەی نێوان پێکھاتە و لایەنە عێراقییەکان بە شیعە و سوننە و کوردەوە چارەسەر بکات، ئێستایش ھەوڵەکانی سەرۆک دیارن بۆ ئەوەی کێشەی نێوان ماڵی شیعە چارەسەر بکرێت، پێشتر بۆ کورد و سوننەش ھەمان ڕۆڵی ھەبووە.”
ڤیان دەخیل ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: “تا کۆتایی سەرۆک بارزانی لە ھەوڵەکانی بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی لایەنە عێراقییەکان بگەنە ڕێککەوتن و حکوومەتێکی بەھێز لە عێراق دروست بکرێت لە بەرژەوەندیی ھەموو گەلانی عێراق و گەلی کوردستاندا بێت، تا ئەو حکوومەتە بتوانێت خزمەتی عێراقییەکان بکات.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی