تەرمێ چار کۆچبەرێن كورد ل یۆنانێ گههشتنه هەرێما کوردستانێ
رووداو دیجیتاڵ
تهرمی چوار كۆچبهری دیكهی كورد كه له دهریای ئیجهدا خنكابوون، گهڕێندرانهوه ههرێمی كوردستان.
رۆژی شەممە 29-1-2022 ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری پەنابەران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی چوار لەو کۆچبەرە خنکاوانەی کە رۆژی 23-12-2021 لە دەریای ئیجەدا خنکان، گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان و رادەستی کەسوکاریان کرانەوە.
لە رووداوی ژێرئاوکەتنی ئەو بەلەمەدا لە 23-12-2021 دا نۆ کۆچبەری کورد خنکان، ئاری جەلال دەڵێت “بڕیارە رۆژی یەکی شوباتی داهاتوو، تەرمی ئەو پێنج کۆچبەرەکەی دیکە بگەڕێندرێنەوە”.
لە رۆژی 21-12-2021 بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە ژێرئاوکەوت و 27 کۆچبەری کورد تێیدا خنکان، بە گوتەی ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لووتکە، تاوەکو ئێستا تەنیا تەرمی یەکێکیان ناسراوەتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی