بههايێ بەرمیلهكا پترۆلێ نەوت ل بازارێن هەرێما کوردستانێ بۆ 175 هەزار دیناران بلندبوويه
رووداو – هەولێر
رۆژ بە رۆژ پلەکانی گەرما دادەبەزن و نرخی نەوتیش بەرز دەبێتەوە. لە بازاڕی کڕین و فرۆشتنی سووتەمەنی لە هەولێر، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو یەک بەرمیل نەوتی سپی 50 بۆ 60 هەزار دینار بەرزبووەتەوە.
کەمال کاکە، نەوتفرۆش دەڵێت، “حکومەت سێ ساڵە نەوتی دابەش نەکردووە، راستە ئەمساڵ لە ناوچە شاخاوییەکان دەستی بە دابەشکردن کردووە، بەڵام پرۆسەکە بە سستی دەڕوات، ئەگەر وا بڕوات نرخی نەوت زیاتر بەرز دەبێتەوە”.
لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان سێ جۆر نەوتی سپی هەن و نرخەکانیشیان بەپێی کوالێتییان گۆڕانکارییان بەسەردا دێت، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان یەک بەرمیل نەوتی کەرکووک بە 145 هەزار دینار، یەک بەرمیل نەوتی بەغدا بە 160 هەزار دینار و بەرمیلێک نەوتی بەسرەش بە 175 هەزار دینار کڕین و فرۆشتنیان پێوە دەکرێت.
عومەر هەنارەیی، نەوتفرۆش ئاماژە بەوە دەکات، “بەپێی جۆری نەوتەکە نرخەکە دەگۆڕێت، یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، کەمیی نەوتە، دووەمیش لە ئێران نەوت نایەت”.
حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو مانگە لە ناوچە شاخاوییەکان دەستی بە دابەشکردنی نەوتی سپی کردووە، دواتر دەوروبەری شارەکان و پاشان ناوەندی شارەکان دەگرێتەوە، لیژنەی سامانە سرووشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان داوایان لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان کردووە کە رێگە بە هاوردەکردنی نەوت بدرێت.
عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، “لە بازگەکان رێگە بە هاوردەکردنی نەوت نادرێت، ئەگەر رێگە بە هاوردەکردنی نەوت بدرێت ئەوا بە دڵنیاییەوە سووتەمەنی نرخی دادەبەزێت”.
بۆ ئەمساڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بڕیاری داوە 100 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییان دابین بکات، هەر خێزانێک 200 لیتر نەوتی بە بڕی 55 هەزار دینار پێدەدرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
