سه‌رۆكێ ده‌سته‌يا گه‌شتوگێزارێ: كوردستان جيه‌كێ پاراستى يه بۆ گه‌شتیاران
وشه:
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رێمی كوردستان شوێنێكی ئارام و هێمنه بۆ گه‌شتیاره عێراقییه‌كان و بیانییه‌كان.
هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ئه‌و ئاسایش و سه‌قامگیرییه‌ی كه هه‌یه‌تی، شوێنێكی پارێزراوه بۆ گه‌شتیاران به‌تایبه‌تی گه‌شتیارانی عێراق و شاره‌كانی خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراق، ئه‌مه‌ش وایكردووه گه‌شتیاران له بۆنه‌كاندا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕوو بكه‌نه كوردستان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 21ی ئادار، ئه‌مه‌ل جه‌لال سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان به “وشه”ی ڕاگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان ئێسته یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی كه زۆر پارێزراوه و ئاسایشێكی زۆر باشی هه‌یه بۆ گه‌شتیاران، لێره گه‌شتیاران ده‌توانن به ئاسووده‌یی كاتێكی خۆش به‌سه‌ر ببه‌ن.
زیاتر گوتی، هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندان ناوچه و شوێنی گه‌شتیاری هه‌یه، هاوكات گرنگییه‌كی زۆر به ناوچه گه‌شتیارییه‌كان دراوه و چه‌ندان پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری هه‌یه، ئه‌مه وایكردووه وه‌ك هه‌ر وڵات و شوێنێكی تر ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری بێت و كارئاسانی زۆر بۆ گه‌شتیاران له ناوچه‌كان كراوه.
باسی له‌وه كرد، ساڵ به ساڵ ڕێژه‌ی گه‌شتیاران بۆ هه‌رێمی كوردستان له زیادبووندایه، بۆ هه‌موو لایه‌كی ده‌سه‌لمێنین كه كوردستان بۆ گه‌شتیاران له‌وپه‌ڕی سه‌قامگیری و ئاسایشێكی باشدایه، له بازگه‌كانه‌وه به‌شێوه‌یه‌یه و زۆرباش پێشوازی له گه‌شتیاران ده‌كه‌ن، ئه‌مساڵیش به‌پێی پلان و به‌رنامه‌ی ته‌واوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان، ژماره‌ی گه‌شتیارانمان له زیادبووندایه.
هه‌موو ساڵێك 21ی ئادار و ڕۆژانی دوایی به‌هۆی نه‌ورۆزه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌شتیارانی عێراق و ناوخۆ و گه‌شتیاری بیانی ڕوو له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه گه‌شتیارییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ته‌نیا گه‌شتیارانی عێراق ده‌توانن هاتوچۆ بكه‌ن و سنووره‌كان به ڕووی گه‌شتیاری ئێرانی داخراون.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی