كازمی: كۆمبوونا مه لگه‌ل حكومه‌تا هه‌رێمێ زۆر باش بوو
K24- ھەولێر:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 له كامپی قادیا له پارێزگای دهۆك، رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر باشیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامداوه، به‌هیوای گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كان. باسی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی شنگال و دۆخی ئه‌منی ئه‌و ناوچهیەش كرد.
كازمی گوتی: ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین كێشه‌ی ئه‌منی شنگال چاره‌سه‌ر بكه‌ین و ناوچه‌كه له‌لایه‌ن خودی خه‌ڵكی ناوچه‌كەوە بپارێزرێت و به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌وڵه‌كانمان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه.
گوتیشی: په‌نا به‌خوا ئاواره‌كانی شنگال ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان.
سەبارەت بە كۆبوونەوەكانی لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێمی كوردستان گوتی: كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌بوو، كۆبوونهوەكە زۆر باش بوو، گفتوگۆمان له‌سه‌ر هه‌موو بواره‌كان كرد به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگیكردن، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و كێشه‌یه.
ھەر لە میانی سەردانیدا بۆ پارێزگای دھۆك، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه‌سوكاری قوربانیانی ئەنفالی بادینانی بەسەركردەوە، رایگه‌یاند، ئه‌نفال و ته‌واوی قوربانیانی رژێم ئازارێكی عێراقییه، ئازارێكی مرۆڤایه‌تییه و ده‌بێت په‌ند له وانه‌كان وه‌ربگرین و ئه‌وه‌ی كه روویداوه جارێكی دیكه دووبارە نه‌بێته‌وه.
ھەروەھا گوتی: ده‌بێت پارێزگاری له سیسته‌می دیموكراسی بكه‌ین له رێگای بنیادنانی ژێرخان و په‌ره‌پێدانی وڵاته‌كه‌مان له بواره‌كانی په‌روه‌رده و فێركردن و ته‌ندروستیی. ئه‌مه وانه‌یه‌كه ده‌بێ لێیه‌وه فێربین.
دیسان جەختیشیكردەوە، لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه، و گفتوگۆ و په‌یوه‌ندییه‌كان زۆر باش بوون و سه‌ركه‌وتوبوون، ده‌بێت هه‌مووان پاڵپشتی یه‌كتر بكه‌ین، ئاسته‌نگی ئابووریمان هه‌یه و ده‌بێت هه‌مووان به‌رپرسیاربن، و به‌ڵێنمانداوه به چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی