پەرلەمانێ کوردستانێ بۆ حەسەن نەسروڵا: سه‌رۆك بارزانی و پێشمه‌رگه سمبۆلا رووبرووبوونا تیرۆرستێن داعشێ نه
باسنيوز:
ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیاندراوێکدا پەرلەمانی کوردستان وەڵامی قسەکانی حەسەن نەسروڵای دایەوە و دەڵێ سه‌رۆك بارزانی و هێزی پێشمه‌رگه‌ى كوردستان سیمبۆلی خۆڕ‌اگرى و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆریستانی داعشن.
لە راگەیاندراوەکەی پەرلەمانی كوردستاندا هاتووە “وه‌كو په‌رله‌مانی كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك سه‌رله‌به‌رى ئه‌و قسانه‌ى حه‌سه‌ن نه‌سروڵا رێبه‌رى حزبوڵای لوبنانی ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه له وتارێكیدا هێرشێكى ناڕه‌وای كردووەته سه‌ر سه‌رۆك بارزانی و هێزی پێشمه‌رگه‌ى كوردستان كه ڕه‌مزی خۆڕ‌اگرى و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆریستانی داعشن، ئەوە هێزی پێشمه‌رگه بوو كه به خوێنی خۆی ئه‌فسانه‌ی داعشی تێك‌شكاند و به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ و مه‌یدانی له برى هه‌موو جیهان رووبه‌ڕووی تیرۆریستانی داعش بووه‌وه و قاره‌مانییه‌تی گه‌وره‌ى تۆمار كرد”.
هەروەها دەڵێ “به داخه‌وه بەرپرسانی حیزبەکەی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا به‌شێك بوون له‌و هێرشه ناڕه‌وا و ناده‌ستوورییه‌ی كه له ساڵی ٢٠١٧ كرایه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. ئێمه وه‌كو نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان وه‌فادارین به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك كه رۆژێك له رۆژان لەگەڵمان هاوکار بووبێت، زیادەڕه‌ویش له هیچ كه‌س و لایه‌نێك قبووڵ ناكه‌ین و وەکو پەرلەمانی کوردستان و نوێنەری خەڵکی کوردستانیش ئیدانەی بێ ڕێزی بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هەر سمبولێکی نەتەوەکەمان دەکەین”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی