ئاماره‌ك لسه‌ر ژمارا ئاكنجيێن هه‌رێما كوردستانێ دئێته به‌لاڤكرن
وشه:
ناوه‌ندى ئامارى سه‌ر به وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق ئاشكراى ده‌كات، ژماره‌ى دانیشتووانى عێراق گه‌یشتووه‌ته 38 ملیۆن كه‌س و هه‌رێمى كوردستانیش نزیكه‌ى 15% ى دانیشتووانى عێراق پێك ده‌هێنێت.
له راپۆرتێكى ناوه‌ندى ئامارى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق هاتووه، ژماره‌ى دانیشتووانى عێراق گه‌یشتووه‌ته 38 ملیۆن و 124 هه‌زار و 182 كه‌س.
له راپۆرته‌كه‌دا رێژه‌ى دانیشتووانى هه‌رێمى كوردستانیش ئاشكرا ده‌كرێ و تێیدا هاتووه، رێژه‌ى دانیشتووانى هه‌رێمى كوردستان “هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك” زیاتر %15 ى ژماره‌ى دانیشتووانى عێراقه.
ئه‌م رێژه‌یه‌ش ده‌كاته زیاتر له پێنج ملیۆن و 700 هه‌زار كه‌س.
به‌پێى ئه‌م ئامارانه، دانیشتووانى هه‌ولێر %6ى دانیشتووانى عێراق پێكده‌هێنن، سلێمانیش به هه‌مانشێوه %6، به‌ڵام دهۆك %3 دانیشتووانى عێراق پێك ده‌هێنێت.
رێژه‌ى دانیشتووانى شارنشینى له هه‌ولێر %83 و له سلێمانى رێژه‌ى دانیشتووانى شارنشینى زیاتر %85 .
له ساڵى 1998 دوایین سه‌رژمێرى له عێراق كراوه، ناوه‌ندى ئامارى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پلاندانان چه‌ندان جار دووپاتى كردووه‌ته‌وه، خۆى ئاماده ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له ساڵى 2020 سه‌رژمێرییه‌كى تر ئه‌نجام بدات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی