بهرى رەمەزانێ تەماما مووسلێ ژ دهستێ تیرۆریستان دێ ئێته پاقژكرن
وشه
سوپاسالاری عێراق ئاشكرای كرد، سوپا و هێزەكانی عێراق، كۆتا و شكستی هەمیشەیی تیرۆریستانی داعش لە بەری ڕاستی مووسڵ بەر لە سەرەتای مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ ڕادەگەیەنن.
عوسمان غانمی سوپاسالاری عێراق لە میانەی سەردانێكی بۆ هێڵەكانی پێشەوەی شەڕی دژ بە تیرۆریستان گوتی، ڕێگە بە هیچ هێزێكی بیانی نادەین بۆ شەڕكردن بچێتە ناو مووسڵ و لە تەك سوپاوە بجەنگێت.
هەروەها گوتی، شەڕ و پێشڕەوییەكان بۆ ڕاوەدوونانی تیرۆریستان لە گەڕەكە ڕزگارنەكراوەكانی بەری ڕاستی مووسڵ، بەردەوام دەبێ و پێش دەست پێكردنی مانگی ڕەمەزان تەواوی بەری ڕاستی مووسڵیش لە تیرۆریستان پاك دەكرێتەوە و كۆتا بە داعش لە شارەكەدا دەهێنرێت.
هەڵمەتی ڕزگاركردنی بەری ڕاستی شاری مووسڵ لە 19 شوبات/فێبرایەری ئەمساڵ دەستی پێ كرد و تا ئێستە تەنیا 12 گەڕەك ماون لەو بەشەی شارەكە لە تیرۆریستان پاك بكرێنەوە، بەگوێرەی ئامارەكان تا ئێستە 630 هەزار كەس بەهۆی شەڕی سەنتەری شاری مووسڵەوە ئاوارە بوون و لە كەمپەكان لە دۆخێكی زۆر ناهەمواردا ژیان بەسەر دەبەن.
مووسڵ دووەم گەورەترین شاری عێراقە و ژمارەی دانیشتووانی بەر لە هاتنی داعش نزیكەی دوو ملیۆن كەس دەبوو، لە 14 حوزەیران/یۆنیۆی 2014 دوای هەڵاتنی 60 هەزار لە سەربازان و هێزە ناوخۆیییەكان، شارەكە كەوتە دەستی تیرۆریستان و لە 17 تشرینی یەكەم/ئۆكۆتبەری 2016 هەڵمەتی ڕزگاركردنەوەی شارەكە دەستی پێ كرد و لە 24 كانوونی دووەم/یەنایەری ئەمساڵ بەری چەپی شارەكە كۆنتڕۆڵ كرایەوە.
سەرچاوە/ئەلجەزیرە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی