ئه‌یلول 13, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سوپاسالارێ پێشمەرگەى:پەکەکە رێگرە ل ڤه‌گەريانا خەلكێ ناوچێ و ئاڤەدانكرنا شنگالێ

سوپاسالارێ پێشمەرگەى:پەکەکە رێگرە ل ڤه‌گەريانا خەلكێ ناوچێ و ئاڤەدانكرنا شنگالێ

دهۆک-KDP.info-

  ئەگەر پەكەكە هاتووە لە شنگال كێشە دروست بكات، خۆی توشی كێشە دەكات، چونكە پەکەکە ڕێگرە لە گەڕانەوەی خەڵكی ناوچەكە و ئاوەدانكردنەوەی شنگال و بەردەوام كێشە بۆ ناوچەكە دروست دەكات.

فەریق (جەمال ئیمینكی)، سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە بە ماڵپەڕی  فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ”پێش ئێستا داوامان لە پەكەكە كردووە، ئێستاش داوا لە پەكەكە دەكەین، شنگال چۆڵ بكات، لەگەڵ ئەوەی پێویست بوو پەكەكە شنگالی چۆڵ كردبایە، چونكە شنگال بەشێكە لە هەرێمی كوردستان، بە هیچ شێوەیەك قبووڵ ناكەین، شنگال و چیای شنگال ببنە مەیدانی شەڕ.”

فەریق (ئێمینكی) گوتیشی: ”پەكەكە دەبێ ئاقڵانە بیر بكاتەوە، نەك خۆی بە خاوەنی ناوچەكە بزانێت، كە هیچ پەیوەندیشی بە ناوچەكەوە نییە، ئەگەر لە ڕابردوودا هاتبوو هاوكاریی خەڵكی ناوچەكە بكات، ئێستا خەڵكی ناوچەكە پێویستیان پێی نەماوە، دەبێ ناوچەكە چۆڵ بكات، بەڵام ئەگەر هاتووە كێشە دروست بكات، خۆی تووشی كێشە دەكات، چونكە پەکەکە ڕێگرە لە گەڕانەوەی خەڵكی ناوچەكە و ئاوەدانكردنەوەی شنگال و بەردەوام كێشە بۆ ناوچەكە دروست دەكات.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi