ئه‌یلول 12, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سەرۆکێ پارته‌كا باکوور: پشتگیريا سەربەخۆیيا کوردستانێ دکەین

سەرۆکێ پارته‌كا باکوور: پشتگیريا سەربەخۆیيا کوردستانێ دکەین

تورکیا-KDP.info-

(سینان چیفتیۆرەک)، سەرۆکی پارتی ئازادی و سۆزیالیزمی باکووری کوردستان (OSP) دەڵێت، کوردستان وڵاتێکە و کوردیش نەتەوەیەکە، لەبەر ئەوە وەک هەر نەتەوەیەک مافی گەلی کوردە، کە دەوڵەتی خۆی ڕابگەیەنێت و، سەربەخۆییی باشووری کوردستان بە هەنگاوێکی دیرۆکی دەبینین و پشتگیریی دەکەین.”

(سینان چیفتیۆرەک)، سەرۆکی پارتی ئازادی و سۆزیالیزمی باکووری کوردستان (OSP) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، لەم پرۆسە مێژوییەدا، کە هەنگاوەکانی سەربەخۆیی بەرەوپێش دەچن، ڕۆڵی (سەرۆک بارزانی) گرینگ و دیارە. (سەرۆک بارزانی) لە پەیامەکانیدا باسی سەربەخۆیی دەکات و دەڵێت: ”ئامانجم ڕزگارکردنی کوردستانە، نەک ئەوەی کە من سەرۆک بم، ئەمەش زۆر گرینگە، ئەم بەیانە دەستنیشانکردنی ڕزگاری و دیموکراسییە.

ڕاستییەکی دیکەش ئەوەیە کە (سەرۆک بارزانی) لە تەمەنێکی بچووکەوە پێشمەرگایەتی کردووە و تا ئێستاش پێشمەرگەیە و بەرەکانی جەنگی بە تەنیا بەجێ نەهێشتووە، بڕوای ئێمە ئەوەیە (سەرۆک بارزانی) بە چالاکییەکی نێودەڵەتی کار بۆ کورد و کوردستان دەکات، لەبەر ئەم هۆکارانە نەک تەنیا لە باشووری کوردستان، بەڵکو لە تەواوی پارچەکانی دیکەی کوردستاندا لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادیی نەتەوەییدا ڕۆڵێکی گرینگی هەیە.”

(سینان چیفتیۆرەک) گوتیشی: ”کوردستان وڵاتێکە و کوردیش نەتەوەیەکە، لەبەر ئەوە وەک هەر نەتەوەیەک مافی گەلی کوردە، کە دەوڵەتی خۆی ڕابگەیەنێت و، سەربەخۆییی باشووری کوردستان بە هەنگاوێکی دیرۆکی دەبینین و پشتگیریی دەکەین.”

سەبارەت بە پرسی شنگالیش دەڵێت، شنگال شارێکی کوردستانییە وەک قامیشلۆ، مهاباد، ئامەد و هەولێر، نابێت پارتێک یان لایەنێک بیکاتە مڵکی خۆی و شنگال بەشێکی باشووری کوردستانە و پێویستە شنگال وەک خانەقین و کەرکووک بگەڕێتەوە سەر هەرێمی کوردستان و سەر بە هەرێمی کوردستان بێت و گەلی ئێزدییش لە شنگال بە بیروباوەڕ و چاندی خۆیان و بە ئازادی بژیین و مەرجەکانیان جێبەجێ بکرێت.

(سینان چیفتیۆرەک) ئاماژەیشی دا: ”لە شنگالیش پەکەکە دەیەوێت کانتۆن دروست بکات و بیخاتە سەر عێراق، کە ئەم شتانە زۆر هەڵەیە، هەر پارتێکی کوردی ئەم کارانە بکات، ئێمە دژی دەوەستین، پێویستە پەکەکە ڕێز لە حکوومەتی هەرێم بگریت.”

دەربارەی ڕۆژئاوای کوردستانیش (سینان) گوتی: ”پێویستە هێزەکانی سەر بە پەکەکە ڕێز لە پارتەکانی دیکە بگرن و دوورخستنەوەی پارتەکانی دیکەش بە دیدی ئێمە هەڵەیە و ڕەخنەی لێ دەگرین، پەکەکە لە کانتۆنەکانی عەفرین و جزیرە و کۆبانێ نووسینگەکانی (ئەنەکسە) و (پ، د، ک، س)ی داخستووە و هەندێک جار بەرانبەر بە ئاڵای کوردستانیش هەڵە دەکات و هەڵویستەکانی پەیەدە بەرامبەر پێشمەرگەش هەڵەن و پێویستە پێشمەرگە بگەڕێتەوە ڕۆژئاوای کوردستان و هێزیکی هاوبەش پێک بهێنیرێت.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi