عەدنان کەرکووکی: بەغدا پالپشتیا پەکەکێ ل کەرکووکێ دکت
کەرکووک-KDP.info-
گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک-گەرمیان، (عەدنان کەرکووکی) دەڵێت، پەکەکە لە کەرکووک بە پاڵپشتیی بەغدا دەستی کردووە بە هەڵکردنی ئاڵای خۆی و دەبێ حکوومەتی خۆجێی کەرکووک ڕێگریی لێ بکات.
گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەکەرکوک-گەرمیان، (عەدنان کەرکووکی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ”بەغدا پاڵپشتی لە پەکەکە دەکات، بۆیە ئەوان ئاڵای خۆیان لە کەرکووک ھەڵکردووە، ئەگەرنا چۆن دەکرێ حزبێک لە وڵاتێکی دیکەوە بێت ئاڵای خۆی لە کەرکووک ھەڵبکات و، ئەگەر پاڵپشتی نەبێت، چۆن دەکرێت گرووپێکی چەکداری مۆڵەتی فەرمیی نەبێت و لە وڵاتێکی دیکەوە ھاتبێت و لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم، وەکو کەرکووک و داقووق و خورماتوو و ناوچەکانی دیکەدا ئاڵای خۆی ھەڵبکات.”
گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک-گەرمیان گوتی: ”حزبی عەرەبی لە کەرکووک ھەیە و سەرۆکەکەی ئەندامی پەرلەمانی عێراقە، ڕێی پێ نادرێت تابڵۆی خۆی ھەڵواسێت، کەچی پەکەکە ڕێی پێ دەدرێت، ئەمەش بانێکە و دوو ھەوا، بۆیە ئەوەی ئێستا بەرپرسە، ئیدارەی کەرکووکە و پێویستە ڕێگرییان لێ بکات، تەنانەت ئەگەر حکوومەتی عێراقیش بۆ مەرامی خۆی پاڵپشتییان بکات، چونکە ئەگەر مۆڵەتیشیان ھەبێت نایاسایییە، لەبەر ئەوەی خەڵکی عێراق نین.”
(عەدنان کەرکووکی) دەشڵێت: ”ڕەنگە لەبەر وڵاتانی ھەرێمی، عێراق چاوپۆشی لە بوونی پەکەکە بکات، لەبەر ئەوەی ئێستا پەکەکە لە لایەن وڵاتێکی ھەرێمییەوە پشتگیریی لێ دەکرێت.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی