ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئەنتەرنێتەكەی ئیلۆن ماسك لە هەموو دنیا بەردەستە

ئەنتەرنێتەكەی ئیلۆن ماسك لە هەموو دنیا بەردەستە

وشه:

ئیلۆن ماسكی سەرمایەداری ئەمەریكی/جیهانی، رای گەیاند ” ئینتەرنێتی مانگی دەستكردی “ستارلینك” ئێستە لەسەر هەموو كیشوەرەكانی زەوی بەردەستە، بە دوو كیشوەرە بەستەڵەكەی دوو جەمسەرەكەی زەویشەوە.
خێرایی ئەنتەرنێتە دابینكراوەكەی ئیلۆن ماسك بۆ زەوی دەگاتە 17 مێگابت لە یەك چركەدا. بەگوتەی خۆی.
دوێنێ كۆمپانیاكە رای گەیاند، بە هەناردنی 51 مانگی تری دەستكرد لەلایەن كۆمپانیاكەی ئیلۆن ماسكەوە، ئێستە ئینتەرنێتەكەی كۆمپانیای “ستارلینك” ئامادەیە بۆ ئەوەی رووماڵی تەواوی دنیا بكات و هەموو مرۆڤایەتی لێی سوودمەند بن و تۆڕەكە لە هەموو كیشوەرەكانی دنیا بەردەستە، بەڵام هەریەك لە وڵاتانی ” چین و ئێران و ئەفغانستان و سووریا و رووسیا و ڤەنزوێلا” ئەم خزمەتگوزارییە نایانگرێتەوە و لە “بلاك لیست”ی كۆمپانیادان. 
بەپێی ئەو نەخشەیەی كە بە ڤیدیۆ تۆمار كراوە و لەگەڵ ئەم هەواڵەدا هاوپێچە، ئەو وڵاتانەی بە “شین” رەنگ كراون، ئێستە ئینتەرنێتەكە تێیاندا كار دەكات و ئەو وڵاتانەیشی بە “نیلی” رەنگ كراون، خزمەتگوزارییەكە لە باری “چاوەڕوانیی كاراكردنە” و  لە ئایندەیەكی نزیكدا كە رەنگە لەگەڵ دەستپێكی ساڵی 2023 یان لە ناو ساڵی 2023دا خزمەتگوزاری ئیننتەرنێتە خۆڕاییەكە بكەوێتە كار تێیاندا و “عێراق”یش لە چوارچێوەی ئەو وڵاتانایە كە بە “نیلی” لە نەخشەكەی كۆمپانیای “ستارلینك” رەنگ كراوە. 
پێوەست بە پاسوێردی “وایفای” ئینتەرنێتەكەی “ئیلۆن ماسك” هەروەك پێشتر لە توویتێكدا بە پێكەنین و گاڵتەجاڕییەوە رای گەیاندبوو: پاسوێردی ئیتنەرنێتەكە “martians”ـە بەڵام لای كەس باسی مەكە و بە كەسی مەڵێ. 
ئێستە بە گوێرەی راگەیەندراوی كۆمپانیای “سپەیس” پێنج رۆژ جارێك مانگێكی دەستكرد رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەكەن و پلانی وایە بۆ ساڵی 2023،  100 مانگی دەستكردی تر رەوانەی بۆشایی ئاسمان بكات، بەمەیش سیگناڵ و ئینتەرنێتتەكە لە تەواوی دنیادا دەكەوێتە كار، هەرچەند ئێستە كۆمپانیاكە توانای هەیە لە تەواوی گۆی زەوی پەخشی بكات و دنیا رووماڵ بكات، بەڵام بە ناردنی ئەو 100 مانگە دەستكردە، بارزۆری ناكەوێتە سەر ئینتەرنێتەكە و هێڵێكی تەواو بە بەكارهێنەرانی بدات.
س.س
https://www.youtube.com/watch?v=JFCKDl9I1ek&t=44s

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi