كاریگه‌ریێن توندوتیژيێ
كوردستان تى ڤى:
له‌واتای توند‌و تیژیدا، نه‌بوونی زمانی نابه‌جێ و نه‌خوێندنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر،هه‌روه‌ها بێ به‌زه‌یی و گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌و كوشتن كۆده‌بنه‌وه ، كه‌هیچیان ره‌وا بوون و شه‌رعیه‌تیان نییه و هه‌موو بنه‌ماو ده‌ستووره یاسایی و ئایینیه‌كان ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه ، چونكه ئه‌وانه دژ به‌ڕاستی و جوانی و ئاسووده‌یی و سیسته‌می په‌روه‌رده‌یین.
توند‌و تیژی سه‌رشاشه ، به‌واتای فیلیمه سینه‌مایی و فیلیمه ته‌له‌فزیۆنییه‌كان ، كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌ڕو وێرانكاری وكوشتن بڕین داڕێژراون و به‌رهه‌م ده‌هێندرێت ،گوزارشت له چۆنییه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره دزێو و ترسناكه ده‌كه‌ن، به‌جۆرێك كاریگه‌رییه‌كی زۆر له‌سه‌ر بینه‌ر جێدێڵێت و به‌رده‌وابوون له به‌رهه‌م هێنانی ئه‌و جۆره فیلیمانه له رووی ده‌روونی و په‌روه‌رده‌ییه‌وه كاریگه‌رییه‌ك لای بینه‌ر ده‌خوڵقێنێت به جۆرێك كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی و دوارۆژی تاك و كۆمه‌ڵگا ده‌بێت.
ئێستا فیلمی شه‌ڕ و هاوشێوه‌ی فیلمی رامبۆ به جۆرێك له‌رێگه‌ی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا زۆر به‌ئه‌سانی بڵاو ده‌بێته‌وه هه‌روه‌ها بۆ ده‌ستكه‌وتنی مادی بازرگانانی هونه‌ر بۆ سه‌رنج راكێشانی بینه‌ران هه‌ندێك جار ناونیشانی فیلمه كۆنه‌كان بۆ فلیمه‌كانیان دووباره ده‌كه‌نه‌وه .
له‌ناو كۆمه‌ڵگای خۆمان دا هه‌رچه‌ند شه‌ڕ و توند‌و تیژی له واقیعدا زه‌ق بۆته‌وه به‌ڵام كاریگه‌ری ئه‌م فلیمانه له‌سه‌رخێزان یه‌كجار زۆره به تایبه‌تی له‌سه‌ر منداڵان ، به‌جۆرێك ناوی هه‌موو ئه‌و ئه‌كته‌رو فلیمانه‌یان ئه‌زبه‌ر كردوه كه توند و تیژی له خۆده‌گرن ،بێگومان ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر دورستكردنی تاك و ئاینده‌ی كۆمه‌ڵگا ده بێت .
وه‌كو زانراوه توندوتیژی دیارده‌یه‌كی نوێ نییه له ژیاندا ، به‌ڵكو له هه‌موو لایه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی دا كاریگه‌ری خۆی هه‌بوو، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌مه‌ڕ باسه‌كه‌مانه‌وه ئه‌م دیارده‌یه په‌یوه‌ندی ته‌واوی به “هونه‌ر”وه هه‌بووه و هه‌یه و به‌شێكی گرنگ بووه له پێكهاته‌كه‌ی بۆیه ده‌پرسین ئایا ده‌بێت “هونه‌ر” رێخۆشكه‌ر و هانده‌ری دیارده‌ی توند و تیژی بێت؟ له كاتێكدا واتا‌و ئامانجی هونه‌ر له‌و دیارده‌یه زۆر دووره. خۆ ئه‌گه‌ر زیاتر رێگه به‌و جۆره هوناریانه بدرێت ، ئه‌وا ژماره‌یه‌كی زۆر له هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌كار و گه‌وره نووسه‌ران و شاعیران و ئه‌كته‌ران ئه‌وانه‌ی له سه‌ده‌كانی رابردوو ژیاون ، به لێپسراوی سه‌ره‌كی داده‌نرێن به‌رامبه‌ر ئه‌و توند‌و تیژه‌ییه كه له‌رێگه‌ی هونه‌ره‌وه له مێژووی جیهانییدا روویداون.
بۆنموونه ئه‌گه‌ر هۆمیرۆس ئه‌لیاده‌ی نوسیبێت ده‌بێ پشتی به قه‌سابخانه‌ی تر و روداوی تری به‌ستبێت یاخود شكسپیر لێپسراو بێت به‌رامبه‌ر به مردنی “مارلۆ” كه‌واته ئه‌وه‌ی پێویسته ئاماژه‌ی بۆ بكرێ خودی مرۆڤه ،نه‌كه هونه‌ر.
. خاوه‌ن پیشه‌وه‌ره‌كان وبازرگانانی هونه‌ر ، كۆنترۆڵی سینه‌ماو به‌رهه‌م هێنه‌رانی فلیمه هونه‌رییه‌كانیان كردوه به بازرگانی كردن به‌و جۆره فلیمانه كه ئامانجیان ته‌نیا قازانجی مادییه ، بێ ئه‌وه‌ی گرنگی به خێزان و كۆمه‌ڵگا بده‌ن كه چ كاریگه‌ری نه‌رێنی دورست ده‌كات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی