كانونی یه‌كه‌م 06, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

شه‌ش ڤه‌كۆلين:ئۆمیکرۆن کێمتر کاریگەری لسەر سیان دێ هه‌بت 

شه‌ش ڤه‌كۆلين:ئۆمیکرۆن کێمتر کاریگەری لسەر سیان دێ هه‌بت 
رووداو دیجیتاڵ:

بەهۆی گۆڕاوی ئۆمیکرۆنەوە، بەراورد بە هەفتەی رابردوو، رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە ئەمریکا 89% بەرزبووەتەوە، لە کۆستاریکاش رێژەکە بۆ 285% بەرزبووەتەوە. بەپێی هەندێک لە لێکۆڵینەوەکانیش ئۆمیکرۆن کەمتر کاریگەریی لەسەر سییەکان دەبێت.

لە شاری بۆستن لە ویلایەتی ماساچوسێتس بە یاسایەک، فەرمانبەر و کرێکارەکان ناچار دەکرێن تاوەکو 15ی ئەم مانگە لانیکەم یەک قورچک و پێش 15ی مانگی داهاتوو دوو قورچکە ڤاکسین وەربگرن، ئەوەش ناڕەزایی بەشێک لە خەڵکی شارەکەی لێکەوتووەتەوە.

شانا کۆتۆن، ئەفسەری پۆلیس دەڵێت، “ڤاکسینەکان بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە ناوەستێنن، بۆیە ناچارکردنمان بەوەی کە یان دەبێت ڤاکسین وەربگرین یان کارەکانمان لەدەستبدەین، پەتاکە ناوەستێنێت”.

لە کۆستاریکا رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا 285% بەرزبووەتەوە، حکومەتیش بڕیاریداوە لە نێوەڕاستی ئەم مانگەوە منداڵانی تەمەن 5 تاوەکو 11 ساڵیش ڤاکسین وەربگرن. بەشێک لە خەڵکی شاری سان خۆزێی پایتەختی ئەو وڵاتە بە تووندی بڕیارەکە رەتدەکەنەوە.

خۆزێ مانوێل، دانیشتووی سان خۆزێ لە کۆستاریکا دەڵێت، “شتێک نییە بەناوی ڤایرۆسەوە. هەر لە سەرەتاوە درۆ بوو. بۆ خاتری خوا، کاتی ئەوە هاتووە کۆستاریکا چاوەکانی بکاتەوە. ڤایرۆس بوونی نییە”.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئۆمیکرۆن، لە سەرانسەری جیهان رێژەی تووشبوون 78% بەرزبووەتەوە، بەڵام رێژەی گیانلەدەستدان 2% دابەزیوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە لانیکەم شەش لێکۆڵینەوە دەریانخستووە گۆڕاوی جۆری ئۆمیکرۆن بە راددەی ئۆمیکرۆن و گۆڕاوەکانی دیکە زیان بە سییەکان ناگەیێنێت، بەڵکو کاریگەرییەکەی زیاتر لە بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسە دەردەکەوێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi