كانونی یه‌كه‌م 10, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

10 یاريێن بمفا بۆ زارۆكان  

10 یاريێن بمفا بۆ زارۆكان  
كوردستان تى ڤى:

هه‌رده‌م به‌دوایی ئه‌و یاریانه‌ بگرێ ، كه‌ سوود به‌ منداڵه‌كه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێته‌ هۆی گه‌شه‌كردنی مێشك وای لێده‌كات توانستی هه‌بێت له‌ بڕیاردان هه‌وڵبده‌ یارییه‌كان دوورنه‌بن له‌ گاڵته‌و گه‌پ و قازانج و دۆڕاندن، لێره‌دا باس له‌ 10 یاری منداڵان ده‌كه‌ین كه‌ سوود به‌ خشه‌ بۆ منداڵان:
1-یاری دراوه‌كان :
ئه‌م یارییه‌ هاوكاره‌ بۆ گه‌شه‌كردنی هه‌ستی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان ده‌سته‌كان و چاوی منداڵه‌كه‌ت . یارییه‌ك بریتییه‌ له‌ ئاماده‌كردنی چه‌ند كوپێكی پلاستیك له‌ گه‌ڵ 5 دراوی كانزایی داوایان لێ بكه‌ هه‌ر له‌ دووره‌وه‌ 5 دراوه‌كه‌ فرێبدنه‌ ناو كۆپه‌كه‌ كێ زۆرتری دراوه‌كه‌ی خسته‌ناو كركوپه‌ك ئه‌و براوه‌ ده‌بێت.
2-یاری خه‌مڵاندن:
یارییه‌كی كۆمه‌ڵییه‌ پێكنین و خۆشی له‌خۆ ده‌گرێت ده‌بێ چه‌ند منداڵێك به‌شدار بن ، یارییه‌كه‌ بریتیه‌له‌ وه‌ی یه‌كێك له‌ منداڵه‌كان نیگارێك ده‌كێشێت ، ئه‌وانی تریش ناوی نیگاره‌كه‌ به‌ وشه‌یه‌ك ده‌خه‌مڵێن.
ئه‌م یارییه‌ هاوكارێكی باشه‌ بۆ خێرایی به‌ده‌ست هێنان و چالاك كردنی بیركردنه‌وه‌ی منداڵان.
3- یاری ڕاگرتن:
ئه‌م یارییه‌ زیاتر خێزانییه‌،كاتێ به‌یه‌كه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ موزیك به‌یه‌كه‌وه‌ سه‌ما ده‌كه‌ن ، كاتێ موزیك ده‌وه‌ستێت له‌سه‌ر هه‌موویان پێویسته‌ به‌یه‌كه‌وه‌ به‌بێ جوڵه‌ بووه‌ستن به‌مه‌رجێك له‌ كاتی وه‌ستانی موزیكه‌كه‌ هه‌ره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌ له‌چ جووڵه‌یه‌ك بووه‌ به‌وشێوه‌یه‌ بووه‌ستن.
4- یاری رێك خستنی دۆمینه‌:
ئه‌م یارییه‌ جه‌خت له‌ كه‌ڵه‌كه‌كردن دۆمینه‌ به‌شێوه‌یه‌كی رێك ،كه‌منداڵ زۆری له‌لا خۆشه‌ كاتێ یه‌ك دانه‌ی ده‌ستكاری ده‌كات ئه‌وانتیر هه‌موویان به‌شێوه‌یه‌كی رێك یه‌ك له‌ دوای یه‌ك ده‌كه‌ون.
5-یاری خۆ شاردنه‌وه‌ :
ئه‌م یارییه‌ زیاتر له‌ هه‌موو یارییه‌كانی تر باو تره‌ له‌ نێو منداڵان به‌پێی ته‌مه‌ن گۆڕنكاری به‌سه‌ر دادێت ، له‌ م یارییه‌دا هه‌موو هه‌ستیاره‌ییه‌كان به‌ كار ده‌هێندرێت، چونكه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی شاردراوه‌كه‌ هستیار هۆكارێكی سه‌ره‌كی ده‌بێت.
6- یاری “سیمۆن ده‌ڵێت”:
ئه‌م یارییه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو ته‌مه‌نی ئه‌ندامانی خێزان ده‌گونجێت یارییه‌كه‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ ،كه‌ یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی خێزان ڕسته‌یه‌ك بڵێت به‌مه‌رجێك ڕسته‌كه‌ به‌”سیمۆن ده‌ڵێت” ده‌ست پێ بكات ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی ئه‌وا كه‌سه‌كه‌ به‌ دۆڕاوه‌ هه‌ژمار ده‌كرێت .
7- یاری هه‌ویركاری (قوڕی ده‌ستكرد):
هه‌رچه‌نده‌ ساده‌ و ساكاره‌ به‌ڵام ئه‌م یارییه‌ گیانی داهێنان له‌لای منداڵان به‌هێز ده‌كات چونكه‌ هه‌ویركاری ده‌رفه‌تێكه‌ بۆ داهێنانی چه‌ندین شێوه‌ی جۆراجۆر به‌ ره‌نگی جیاواز دروست ده‌كات.
8- یاری وێنه‌ی خێزان:
ئه‌م یارییه‌ بریتییه‌ له‌ دیار كردنی 10 وێنه‌ی خێزان ، پاشان ناوی ئه‌ندامانی خێزان له‌ وێنه‌كان دا بڵێت ، ئه‌م یارییه‌ هۆكارێكه‌ بۆ به‌هێز كردنی په‌یوه‌ندی له‌لای منداڵ له‌ ئێستاو له‌ داهاتوو، هه‌روه‌ها یامه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ تێگه‌یشتن له‌ چه‌مكی ته‌مه‌ن و پێشڤه‌ چوونی.
9- یاری چرپه‌ی چینی:
ئه‌م یارییه‌ بریتییه‌ له‌ وه‌ساتانی كۆمه‌ڵێ منداڵ له‌ دوایه‌ك یه‌كێك ،وشه‌یه‌ك له‌بن گوێی كه‌سی یه‌كه‌م ده‌ڵێت ئه‌ویش به‌ چرپه‌ به‌ كه‌سی دووه‌م ئه‌ویش بۆ سێیه‌م ئه‌ویش بۆ چواره‌م.. هتد.
10- په‌یژه‌ و مار:
ئه‌م یارییه‌ جگه‌ له‌وه‌ی بردنه‌وه‌ی دۆڕاندن له‌ خۆده‌گرێت ، چێژ و بیركردنه‌وه‌ به‌منداڵ ده‌به‌خشێت.
ژێده‌ر- نمط الحیاه‌

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi