بۆچی زانا زێدهتر ژ ئۆمیكرۆن دترسن؟
وشه:
تا ئێستە هێرشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ سەر مرۆڤایەتی بەردەوامە و ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە سەرووی 272 ملیۆن و ژمارەی گیانلەدەستدانیش لە سەرووی پێنج ملیۆن و 300 هەزار كەسە، لە ماوەی دواییدا دوایین تیرەی ڤایرۆسەكە لە باشووری ئەفریقیا بەناوی ئۆمیكرۆون دەركەوت، بەڵام بۆچی زانایان گرنگی بە زانینی شێوازی دروستبوونی دەدەن؟
ئەو كاتەی تیرە نوێیەكە تۆمار كرا، تێبینی دوو شت كرا، یەكەم، ژمارەی زۆری بازدانەكانی لەو تیرە نوێیە دەركەوت، كە تێكەڵێك بوو لە چەندان بازدان كە پێشتر نەدۆزرابووەوە، بۆیە ئۆمیكرۆن شتێكی تەواو جیاوازی لەگەڵ خۆیدا هێناوە، بەتایبەتی كە لەناو لەشی كەسێك دەركەوت كە ئایدزی هەبووە و چارەسەر نەكراوە، لەوێوە بۆ زیاتر لە 40 دەوڵەت بڵاو بووەتەوە.
دەكرێ ئەو ڤایرۆسە زیاتر لە لەشی ئەوانەدا بمێنێتەوە كە سیستمی بەرگریان لاوازە
تا ئێستە نازانرێ ئەو تیرە نوێیە لە كوێ و لە چ دۆخێكەوە پەرەی سەندووە، بەڵام دەركەوتنی لە كەسێك كە بەدەست لاوازیی سیستمی بەرگرییەوە دەناڵێنێت، ئەوە مانای وایە چاودێریكردنی ئەوان زۆر گرنگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو تیرە نوێیە و ڤایرۆسەكە بەگشتی، لاری كۆری، زانای ڤایرۆسزانی ئەمەریكی دەڵێت، داتامان هەیە ئاماژە بۆ بوونی پێوەندی لە نێوان تیرەكانی كۆرۆنا و ئەو كەسانەی بەدەست لاوازیی سیستمی بەرگریانەوە دەناڵێنن و ئەوانەی تووشی كۆرۆنا بوونە.
لە شیكردنەوەی ئۆمیكرن دەركەوتووە 50 بازدانی نوێی هەیە، 30ی پێوەست بە دڕكە پرۆتینەكەی بەرگی دەرەوەی، بە بەراورد بە حەوت بازدان لە تیرەی دەلتا، چەند توێژینەوەیەك دەریان خستووە كە دەكرێ ئەو ڤایرۆسە زیاتر لە لەشی ئەوانەدا بمێنێتەوە كە سیستمی بەرگریان لاوازە، واتە ئەو نەخۆشانەی ئایدز و شێرپەنجەیان هەیە یان ئەندامیان بۆ چێندراوە، چونكە لەو حاڵەتەدا ڤایرۆسەكە هەلی دروستبوونی بازدانی نوێی بۆ رێك دەكەوێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی