ئه‌یلول 12, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

راهێنانا وه‌رزشی ئێش وئازارێن خوێنبه‌را قاچان كێم دكت

راهێنانا وه‌رزشی ئێش وئازارێن خوێنبه‌را قاچان كێم دكت  

كوردستان تى ڤى
راهێنانی وه‌رزشییه‌كان له‌ نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ تووشی ئێش وئازاری قاچه‌كانیان زۆره‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ .له‌و باره‌یه‌وه‌ جودی مولێر – دڵپ ، مامۆستای زانستی ژینگه‌ی – پزیشكی له‌ زانكۆی فلۆریدا و سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ گووتی : ئه‌نجامدانی راهێنانی جه‌سته‌یی و وه‌رزشی ساده‌ هه‌تا له‌ نێو ماڵه‌كانیشدا ده‌توانێت ئێش وئازاری قاچه‌كان كه‌م بكاته‌وه‌ .

ئه‌و جۆره‌ راهێنانه‌ وه‌رزشیانه‌ ده‌توانێت رێژه‌ی به‌رگری تاكه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی پیاده‌رۆیشتن زیاتر بكات . نه‌خۆشییه‌كانی ژینگه‌ خوێنبه‌ره‌كان تووشی زیاتر له‌ 8 میلیۆن ئه‌مه‌ریكی بۆته‌وه‌ ، كه‌ به‌رچاوترینیان گیرانی ماسوڵكه‌كان ، قاچه‌كان وپشته‌ كه‌ له‌ كاتی به‌ رێگه‌دا رۆیشتن و كاتی سه‌ركه‌وتن به‌ قادرمه‌ یا وه‌رزش كردن دا تووش ده‌بنه‌وه‌ .

دوای مانگێك له‌ ئه‌نجامدانی راهێنانی وه‌رزشی ، رێره‌وی خوێن له‌ نێو ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌م بۆوه‌ ، كه‌متر هه‌ستیان به‌ ئێش وئازار كرد و توانیان بۆ 6 ماوه‌ی 6 خوڵه‌ك به‌رێگه‌دا برۆن و ئێش وئازاری پشت و قاچه‌كانیان كه‌متر ببۆوه‌ .

به‌ ووته‌ی توێژه‌ران فیزیۆ تراپیستێك ده‌توانێت شێوازی رێكخستن و به‌كارهێنانی راهێنانه‌ وه‌رزشییه‌كان به‌ كه‌سی نه‌خۆش فێر بكات تا باشتر به‌رێگه‌دا بروات و توانایی باشتر بێت .

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi