شیرێ ده‌یكێ زارۆكا دپارێزت ژ نه‌خۆشيان
كوردستان تى ڤى
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانستی پیشانی داوه كه ئه‌و منداڵانه‌ی كه تورشی چه‌وری ئۆمێگا3 له رێگه‌ی شیری دایكیانه‌وه وه‌رده‌گرن ، له ئاینده‌دا كه‌متر رووبه‌رووی تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری یه‌ك ده‌بنه‌وه . نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری یه‌ك زیاتر له 20 میلیۆن كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهان تووشی بوونه‌ته‌وه . به هۆی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری یه‌ك ، له‌شی مرۆڤ توانیی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌نسۆلینی نامێنێت ، بۆیه پێوسته كه‌سانی تووشبوو به نه‌خۆشی شه‌كره خۆیان ئه‌و نه‌خۆشیی كۆنترۆل بكه‌ن .
نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری یه‌ك به نه‌خۆشی گه‌نجیش ناونراوه ، توێژینه‌وه‌كانی نێوان ساڵانیی 2001 تا 2009 پیشانی داوه كه زۆرترین ئاماری تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره له نێو كه‌سانی ته‌مه‌ن 15 تا 19 ساڵه .به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانستی پیشانی داوه كه بۆ رێگه‌گرتن له تووشبوون به‌نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری یه‌ك ده‌كرێت هه‌نگاویی پێوست جێبه‌جێی بكرێت .
دكتۆر ” ساری نی ئهنیشتۆ”، له دامه‌زراوه‌ی نیشتیمانی له فینله‌ندا و تیمه‌كه‌ی دوای ئه‌نجامدانی لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی زانستی له سه‌ر گروپێك له منداڵان بۆیان ده‌ركه‌وت كه به‌كارهێنانی تورشی چه‌وری ئۆمێگا 3 له‌رێگه‌ی شیری دایك ده‌كرێت رێگری له تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری یه‌ك بكرێت . سهرچاوهكاكانی تورشی چه‌وری ئۆمێگا 3 ونا تێر بریتین له ” رۆنی ماسی ، چه‌ره‌زات ، سه‌وزه‌واتی گه‌ڵادار، رۆنه رووه‌كییه‌كان .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی