جووهى ژئهرەبان تەمەن درێژترن
رووداو-سلێمانی
توێژینەوەیەکی نوێ لە ئیسرائیلەوە بەراوردی لایەنی تەندروستی دانیشتووانی عەرەب و جووەکانی نێو سنووری دەوڵەتی ئیسرائیل دەکات و دەریدەخات جووەکان لە عەرەب تەندروستانەتر دەژین و تەمەنیان درێژترە.
توێژینەکە بەراوردی ئاماژە تەندروستییەکانی دانیشتووانی ئیسرائیلی کردووە بەپێی نەژاد و بنەچەیان، بۆ ئەو مەبەستەش سوودی لە داتاکانی نیوان ساڵانی 1975-2014ی ئیسرائیل وەرگرتووە و ئەنجامەکەی لە جۆرناڵی بەنێوبانگی لانسێت بڵاوکردووەتەوە.
لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە تێکڕای تەمەنی جووەکان بە گشتی درێژترە لە تەمەنی عەرەبەکان و بەو دوواییانە جیاوازییەکە زیاتریشیکردووە.
توێژینەوەکە دەریشیخستووە عەرەبەکان زۆرتر بە نەخۆشییەکانی دڵ، جەڵتەی مێشک و شەکرە دەمرن بەراورد بە جووەکان، بەڵام لەنێو جووەکان تووشبوون و مردن بە شیرپەنجە زۆرترە.
هەروەک دەرکەوتووە عەرەب قەڵەو و کەمجووڵەترن بەراورد بە جووەکان و پیاوانی عەرەب زۆرتر لە پیاوانی جوو جگەرە دەکێشن، بەڵام خانمانی جوو زۆرتر لە خانمانی عەرەب جگەرە دەکێشن.
توێژەرەکان گوتوویانە لە ئیسرائیل بیمەی تەنسروستی بۆ هەمووانە و دۆخی تەندروستی گشتیی وڵاتیش روو لە باشییە، بۆیە ئەو جیاوازییانە رەنگە زۆرتر پەیوەندییان بە باری کۆمەڵایەتی دانیشتووانی ئیسرائیل هەبێ.
هەروەک ئەوە روونکراوەتەوە کە وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل سەرقاڵی دانانی پرۆگرامێکە بۆ کەمکردنەوەی ئەو جیاوازییە لە باری تەندروستی دانیشتووان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی