كانونی یه‌كه‌م 03, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ژبه‌ر خه‌ونه‌كێ 67 ساله‌ جلكێن سۆر ل به‌رخۆ دكت 

ژبه‌ر خه‌ونه‌كێ 67 ساله‌ جلكێن سۆر ل به‌رخۆ دكت 
ZNA-هەولێر

نافیه‌ جاز ته‌مه‌ن 77 ساڵان كه‌ له‌ شارۆچكه‌ی یه‌دیسوی بینگۆل ده‌ژی، به‌هۆی كاریگه‌ریی ئه‌و خه‌ونه‌ی له‌ ته‌مه‌نی منداڵیدا بینیویه‌تی، 67 ساڵه‌ جلی سوور له‌به‌ر ده‌كات.
ئه‌و ژنه‌ كه‌ خاوه‌نی 11 منداڵ و 23 نه‌وه‌یه‌، كاتێك ته‌مه‌نی 10 ساڵان بووه‌، پیاوێكی پیری ریشن هاتووه‌ته‌ خه‌ونی و پێی وتووه‌ تا ده‌مریت ره‌نگی سوور بپۆشه‌.
جاز كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ ژێر كاریگه‌ریی خه‌ونه‌كه‌، له‌و رۆژه‌وه‌ تا ئێستا جلوبه‌رگی سوور له‌به‌ر ده‌كات.
ئه‌و كه‌ ژیانی به‌ ره‌نگی سوور نه‌خشاندووه‌، هه‌ر له‌ بلوزه‌كه‌ی تا گۆره‌وییه‌كانی، له‌ ته‌نوره‌كه‌ی تا پێڵاوه‌كانی، هه‌مووی سوورن و له‌ پۆشاكه‌كانیدا ده‌ستبه‌رداری ئه‌و ره‌نگه‌ نابێت.
نافیه‌ جاز له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ ژنه‌ سوورپۆشه‌كه‌ ناسراوه‌ و سووریشه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تا كۆتایی ته‌مه‌نی سوور بپۆشێت.
جاز له‌ لێدوانێكدا باسی له‌وه‌ كرد، كه‌ ناتوانێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری پۆشاكه‌ سووره‌كانی ببێت و گوتی: “له‌ خه‌ونمدا باپیره‌یه‌كی ریشدار پێی گوتم كه‌ تا مردن پۆشاكی سوور بپۆشم. منیش ئه‌وه‌م وت كه‌ پێی گوتم و له‌به‌رم كرد. له‌وه‌تی بیرم دێت سور ده‌پۆشم. باپیریشم جلوبه‌رگی سووری بۆ ده‌هێنام. له‌ نه‌شته‌رگه‌ریش پێم گوتن جلوبه‌رگی سوورم بۆ بهێنن، ئه‌گه‌ر نا نه‌شته‌رگه‌ی ناكه‌م. سور بووه‌ به‌ به‌شێك له‌ ژیانم”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi