زه‌لامه‌ك 200 كه‌سا ب كرێ دگرت بۆ به‌شداریكرنێ ل هه‌ڤژينيا وى دا
K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی چین پیاوێكیان ده‌ستگیركرد، كه هه‌وڵی خه‌ڵه‌تاندنی هاوسه‌ره‌كه‌ی دابوو، به‌وه‌ی 200 كه‌سی به‌كرێ گرتبوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان بكه‌ن و وای پیشانده‌ن كه خزمی زاوان.
سایتی بی بی سی بڵاویكرده‌وه، كه‌سوكاری ژنه‌كه، گومانیان له‌و كه‌سانه كردووه، كه خۆیان وه‌ك كه‌سوكاری زاوا ناساندووه، به‌ڵام هیچیان له باره‌یه‌وه نه‌زانیوه و نه‌شیان ناسیوه.
گومانه‌كان له‌وه‌دا زۆرتر بوون، كه باوكی زاوا ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه نه‌بووه.
كه‌سوكاری بووكه‌كه بۆیان ده‌ركه‌وتووه، كه هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه‌ی بانگهێشت كراوون، هیچ نزیكایه‌تی و خزمایه‌تییه‌كیان له‌گه‌ڵ ماڵی زاوا نییه. به‌ڵكو بۆ قه‌ره‌باڵغكردنی ئاهه‌نگه‌كه، زاوا بۆ هه‌ر كه‌سێك 80 یوان (12 دۆلار)ـی پێداوون و له ئاهه‌نگه‌كه خۆیان به كه‌سوكاری زاوا ناساندووه.
بوكه‌كه بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی چین وتویه‌تی: تێناگه‌م بۆچی په‌نای بۆ ئه‌و كاره بردووه، ئه‌مه سێ ساڵه ده‌یناسم هیچ شتێكی نامۆم لێ به‌دی نه‌كردووه، راسته ئێمه له دوو چینی كۆمه‌ڵایه‌تی جیاوازین، به‌ڵام پێویستی نه‌ده‌كرد، ئه‌و فێڵه بكات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی