تشرینی دووه‌م 03, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

تۆیۆتا سوپڕایز بۆ بكران هه‌یه‌

تۆیۆتا سوپڕایز بۆ بكران هه‌یه‌
كوردستانى تى ڤى:

سه‌رۆكی كۆمپانیای ئۆتۆمبێڵی تۆیۆتای ژاپۆنی ئه‌مڕۆ سێشه‌م سوپڕایزێكی بۆ كڕیاران و به‌كارهێنه‌رانی ئاشكرا كرد و جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ بۆ له‌مه‌ودوا كاری زیاتر له‌سه‌ر دروستكردنی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی ده‌كه‌ن و تا ساڵی 2030 زیاتر له‌ 30 مۆدیلی نوێی ئۆتۆمبێل ده‌خه‌نه‌ بازاڕه‌وه‌.

ئه‌كیۆ تۆیۆدای سه‌رۆكی كۆمپانیای ئۆتۆمبێڵی تۆیۆتا ڕایگه‌یاند: وه‌ك كۆمپانیای تۆیۆتا پلانمان داناوه‌ تا ساڵی 2030 زیاتر له‌ 3.5 ملیۆن ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی بخه‌ینه‌ بازاڕه‌وه‌ بۆ فرۆشتن.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ كاری داهاتوویان زیاتر ده‌بێت له‌سه‌ر دروستكردنی‌ ئۆتۆمبێله‌كانی هێزی كاره‌بایی ناوه‌كه‌شی بریتی ده‌بێت له‌ (بی ئێز).

تۆیۆدای هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه‌ بۆ له‌مه‌ودوا كاره‌كانیان هاوشان ده‌بێت له‌گه‌ڵ نیگه‌رانییه‌كانی جیهان سه‌باره‌ت به‌ گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاربۆن. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ده‌توانین هه‌ساره‌یه‌كی جوانتر بنیادبنێن و دووباره‌ زه‌رده‌خه‌نه‌ بخه‌نه‌وه‌‌ سه‌ر لێوی نه‌وه‌كانی داهاتوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi