بهێزترین مۆبايلا LG كه‌فته بازارى
وشه:
كۆمپانیای LG وه‌ك بڕیاری دابوو بۆ ناوه‌ڕاستی مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2018 یه‌كێك له به‌هێزترین مۆبایل بخاته بازاڕه‌وه كه خاوه‌نی سێ كامێرایه.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی “gadgets” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای LG ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، وه‌ك بڕیاربوو LG مۆبایله نوێیه‌كه‌ی له مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ بخاته بازاڕه‌وه به‌مه‌رجێك مۆبایله‌كه خاوه‌نی سێ كامێرابێت.
كۆمپانیاكه زیاتر گوتی، مۆبایله‌كه ئێسته له بازاڕه‌كانی دنیایه به‌ناوی “LG V40 ThinQ” كه شاشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره و به‌هێز بۆ دانراوه كه قه‌باره‌كه‌ی 6.40 ئینجه له‌گه‌ڵ ڕوونی شاشه‌ی 4K، هه‌روه‌ها ئه‌م مۆبایله ڕامی شه‌ش گێگابایته و پرۆسێسه‌ری 2.0 گێگاهێرتزی بۆ دانراوه كه ئه‌مه‌یش هێزێكی یه‌كجار زۆری پێ به‌خشیووه.
ئێڵ جی “LG” كورتكراوه‌ی Life’s Good ه كه ساڵی 1958 دامه‌زراوه و یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی بواری ته‌كنۆلۆجیا، به دووه‌م كۆمپانیای گه‌وره كۆریای باشوور داده‌نرێت له دوای كۆمپانیای سامسۆنگه‌وه، ده‌زگای سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌كه‌وێته پایته‌ختی كۆریای باشوور “سیۆل” و نزیكه‌ی 82 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له 119 شوێنی جیاواز و مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می ناوازه و سه‌رسووڕهێنه‌ر ده‌خه‌نه بازاڕه‌كانه‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی