سێ هەزار و 750 كچ و ژنێن ئێزدی ژ دهستێن داعش هاتينه ڕزگاركرن
باسنيوز:
دوای ئەو ڕووداوانەی کە ساڵی 2014 بەسەر خەڵکی کوردی ئێزدی هات، ژمارەیەکی زۆر کچ و ژنی ئێزدی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ڕفێندرابوون، ئێستا کار دەکرێت بۆ ئەوەی ئەو ژن و کچانە ڕزگار بکرێن.
حسێن قائیدى، بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی کە لەلایەن چەکدارانی تیرۆریستی داعشەوە خەڵکی کوردی ئێزدی جینۆساید کران، هەر خێرا نووسینگەی ڕزگاکردنی کوردانی ئیزدی دامەزرا و تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر کچ و ژنی ئێزدی ڕزگار کراون و گەڕێندراونەتەوە ناو خاکی هەرێمی کوردستان.”
بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی ئاماژەی بەوەش کرد: ”نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دووپاتی دەکەنەوە کە بەبێ پسانەوە کار بکرێت بۆ ڕزگارکردنی هەموو ڕفێندراوانی ئێزدی.”
گوتیشی: ”لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 2014-وە تا ئێستا سێ هەزار و 570 ژن و کچی ئیزدیمان ڕزگار کردووە و بەپێی ئەو ئامارەی لەبەردەستماندایە دوو هەزار و 600 کەسیش ماون و هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین کە ئەوانیش ڕزگار بکەین.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی