ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئاواره‌يێن شنگال: ژ بەغدا بێ ئۆمێد بووین، ب نه‌چاری خانيێن خۆ ل شنگال ئاڤەدان دکەین

ئاواره‌يێن شنگال: ژ بەغدا بێ ئۆمێد بووین، ب نه‌چاری خانيێن خۆ ل شنگال ئاڤەدان دکەین

باسنيوز:

ئاوارەکانی شنگال دەڵێن بۆ ئاوەدانکردنەوە و وەرگرتنی قەرەبوو لە بەغدا بێئومێد بوون، ئەوە نۆ ساڵە بەغدا بەڵێن دەداتە ئاوارەکان و تا ئێستاش خانووی خەڵک لە شنگال وێران بووە و ئەگەر بەتەمای عێراق بن شنگال هەروا وێران دەبێت، بۆیە ئێمە ناچارین خانووی خۆمان و شاری شنگال ئاوەدان بکەینەوە.

خەیری زیبان، کە ئاوارەی شنگالە و لە کۆمەڵگەی شاریا سەر بە قەزای سێمێل نیشتەجێیە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ئاوارەکان گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی کە خانووەکانیان لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە چاک ناکرێتەوە، بۆیە خەڵک ناچار بوون بچنە شنگال و دەست بە چاککردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی خانووی خۆیان بکەن. ئەوە نۆ ساڵە هێشتا بەغدا هیچ کارێکی بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال نەکردووە، خەڵکی زیانلێکەوتووی شنگال قەرەبوو نەکراونەتەوە و ئاوارەکان لە بەڵێنی بەغدا بێئومێد بوون و ئەو خەڵکەی دەگەڕێنەوە شنگال دەزانن بەغدا هیچ کارێکیان بۆ ناکات.

گوتیشی: حکوومەتی عێراق تاکوو ئێستا زۆر گوندی شنگالی پاک نەکردووەتەوە کە زۆر پاشماوەی تیرۆریستانی داعشیان تێدا ماوە. ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە بەغدا ئاگای لە شنگال نییە و ئێزدییەکان هەر داوایەکیان هەبێت بۆیان جێبەجێ ناکرێت.

فەرحان، ئاوارەیەکی دیکەی کەمپی شاریایە بۆ (باسنیوز) دوا و گوتی: ”ئەو کاتەی لە ساڵی 2014دا داعش هێرشی کردە سەر شنگال، ئێزدییەکان چەندین جار خۆپێشاندانیان کرد و داوایان دەکرد بەغدا هاوکارییان بکات، کەچی تا ئێستاش بەغدا هاوکاریی ئێزدییەکانی نەکردووە و ئەگەر چەند ساڵی دیکەش ئاوارەکان لەژێر خێوەتدا بژین بەلای بەغداوە گرنگ نییە، بۆیە ئاوارەکان ناچار بگەڕێنەوە و خۆیان خانووەکانیان و شارەکەیان چاک بکەنەوە و ئاوەدانی بکەنەوە.

شەمۆ قەیرانی کە ماڵی خۆی لە سیبا شێخدری بەجێ هێشتووە و ئاوارە بووە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: کە تیرۆریستانی داعش هێرشیان کرد، ئێمە ئاوارەی هەرێمی کوردستان بووین و تا ئێستا حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاوکاریی ئاوارەکان دەکات و هیچ کاتێک کێشەیەک بۆ ئاوارەکانی ناو کەمپەکان دروست نەبووە، بەڵام ئێستا کاتی ئەوەیە کە بگەڕێینەوە سەر ماڵ و شوێنی خۆمان، چونکە هەرچەند بمێنینەوە دیسان هیچ کارێک بۆ دۆسیەکەمان ناکرێت، بۆیە ناچاری بچێنەوە ماڵ و شاری خۆمان ئاوەدان بکەینەوە.

ڕوونیشی کردەوە: ڕێککەوتنی ئاساییکردنەوەی ڕەوشی شنگال لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیی عێراقدا کرا، بەڵام عێراق بە ڕژدیی وەرناگرێت و ئاستەنگ دروست دەکەن. هیوادارین هێزی پێشمەرگە بگەڕێنەوە شنگال و شارەکە بپارێزن.

نایف سەیدۆ، قایمقامی شنگال بەوەکالەت، لەم بارەیەوە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: شنگال لە ساڵی ٢٠١٤ تووشی گەورەترین کارەسات بوو، تا ئێستاش ئاوەدان نەکراوەتەوە. بەپێی ئەو وێرانییەی شنگال هیوادارین پرۆژەی ستراتیژی و گرنگی تێدا جێبەجێ بکرێت و گرنگایەتییەکی تایبەت بە شنگال بدرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi