ل جه‌ژنا سهرساڵێ ئێزدیان داخوازى هه‌نه
وشه:
جه‌ژنی چوارشه‌می ئێزیدییه‌كان وێڕای پیرۆزبایی، داوا ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ی رزگار نه‌كراون ئازاد بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 19ی نیسان، كاروان باعه‌درێ گوته‌بێژی ده‌سته‌ی باڵای بنكه‌ی لالشی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، جه‌ژنی چوارشه‌می سه‌ری ساڵی ئێزیدییان پیرۆز ده‌كه‌ن، هیوادارن ئه‌م جه‌ژنه ببێته مایه‌ی خێر و خۆشی.
به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ناهیی شنگال و بوونی چه‌ندان گرووپی چه‌كداری له‌و شارۆكه‌یه، هێشتا هه‌زاران كه‌س له ژێر خێوه‌ت و له كه‌مپه‌كاندا ده‌ژین
سێی ئابی 2014، رێكخراوی داعش ده‌ستی به‌سه‌ر شنگالدا گرت و به هه‌زاران كه‌سی له منداڵ و ژنی ئێزیدی رفاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌و كاته‌وه به‌رده‌وامه له رزگاركردنی رفێنراوان، له كۆی شه‌ش هه‌زار و 417 له رفێنراو، سێ هه‌زار و 557 كه‌سیان ئازاد كراون، به‌ڵام تا ئێسته دوو هه‌زار و 756 كه‌س رزگار نه‌كراون.
گوته‌بێژ داوا ده‌كات ئێزیدییه رفێنراوه‌كان رزگار بكرێن و بۆیه گوتی، “ده‌مانه‌وێت دۆخی شنگال ئاسایی بكرێته‌وه تا خه‌ڵكه‌كه‌مان به ئارامی بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان، جه‌ژنیش بكه‌ین به هێمای ئاشته‌وایی و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانمان.”
سه‌تان هه‌زار كه‌س له ئێزیدییه‌كان ئاواره‌ی شاره‌كانی هه‌رێم بوون به‌هۆی داعشه‌وه، له 2016 تا 2023 حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ زیاتر له 700 هه‌زار كه‌س كارئاسانیی كرد بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه ناو زێدی خۆیان، به‌ڵام به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ناهیی شنگال و بوونی چه‌ندان گرووپی چه‌كداری له‌و شارۆكه‌یه، هێشتا هه‌زاران كه‌س له ژێر خێوه‌ت و له كه‌مپه‌كاندا ده‌ژین.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی