كانونی یه‌كه‌م 03, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت:ره‌وشا شنگالێ بله‌ز نه‌ئێته‌ چاره‌سه‌ركرن،پێتڤى يه‌ لدووڤ را ب رێيا سه‌ربازى بێته‌ چاره‌سه‌ركرن

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت:ره‌وشا شنگالێ بله‌ز نه‌ئێته‌ چاره‌سه‌ركرن،پێتڤى يه‌ لدووڤ را ب رێيا سه‌ربازى بێته‌ چاره‌سه‌ركرن

شنگال -KDP.info-

نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق گوتی، بەھۆی ئاڵۆزیی دۆخی شنگالەوە سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی ئەو ناوچەیەی کردووە، چونکە بوونی ھێزی نایاسایی، بەتایبەت پەکەکە، دۆخەکەیان ئاڵۆز کردووە، بۆیە پێویستە بەزووترین کات چارەسەر بکرێت و ڕێککەوتنەکان جێبەجێ بکرێن، ئەگەرنا چارەسەری قورس دەبێت و دواتر پێویستە لەڕێگەی سەربازییەوە چارەسەر بکرێت.

لیوا عەبدولخالق تەلعەت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ”چوونی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ شنگال بۆ ئەوەیە کە دۆخی ئەو ناوچانە زۆر خراپ و ئاڵۆزە و پێویستە لە داھاتوودا ئەو کێشانە لە ناوچەکە، بەتایبەت لە شنگال، چارەسەر بکرێن، لەبەر ئەوەی ھەبوونی کۆمەڵێک چەکداری ھێزی نایاسایی، بەتایبەت پەکەکە، وا دەکات لە داھاتوودا حکوومەتی عێراقی تووشی گەورەترین کێشە بێت و نەتوانێت بەئاسانی چارەسەری بکات، بۆیە پێویستە ئێستا و بەپەلە چارەسەر بکرێت.”

نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق گوتی: ”بەهۆی ئەو ھەموو ھێزەوە دۆخی ناوچەکە ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو خراپتر دەڕوات، بۆیە چارەسەرکردنی کێشەی شنگال کەوتووەتە گۆڕەپانی عێراق و پێویستە بە زووترین کات چارەسەر بکرێت، ئەگەرنا دۆخەکە زۆر خراپ دەبێت و باش نابێت، بۆیە سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕۆیشت بۆ شنگال تاکوو لە نزیکەوە دۆخەکە ببینێت و بزانێت چۆن چارەسەری ئەو دۆخە بکرێت و دۆخی شنگال بۆ پێش ٢٠١٤ بگەڕێندرێتەوە”.

تەڵعەت ڕوونیشی کردەوە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق گوێبیستی سەرجەم کێشەکان بووە و دەبێت ئەو ڕێککەوتنانەی کراوە بۆ چارەسەری کێشەی شنگال بە زووترین کات جێبەجێ بکرێت، ئەگەرنا لە حکوومەتی داھاتوودا تووشی گەورەترین کێشە دەبێت و پێویستە لەڕێگەی سەربازییەوە چارەسەری بکات و ھەرێمیش لەو بارەیەوە ھیچ کێشەی نییە و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ئەستۆی حکوومەتی عێراقدایە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi