كانونی یه‌كه‌م 12, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

رێڤه‌به‌رێ گشتى يێ کاروبارێن ئێزدیان:حکوومەتا عێراقێ دانپێدان ب جینۆسایدا شنگالێ نه‌كريه‌ 

رێڤه‌به‌رێ گشتى يێ کاروبارێن ئێزدیان:حکوومەتا عێراقێ دانپێدان ب جینۆسایدا شنگالێ نه‌كريه‌ 

باسنيوز:

بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئێزدییان لە وەزارەتی ئەوقاف بۆ (باسنیوز) ئاشکرای دەکات، حکوومەتی هەرێمی کوردستان رژدە لەسەر چارەسەرکردنی دۆخی شنگال. دەشڵێ: ”ئەوەی لەلایەن چەند گرووپێکەوە لە شنگال روودەدات بۆ ئەوەیە، شنگال هەروا چۆل بمێنێتەوە و تەنیا خەڵکی بیانی لە شنگالدا بن“.

سعوود مستۆ، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئێزدییان لە وەزارەتی ئەوقافی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ (باسنیوز) رایگەیاند: “لەسەرەتای دەستپێکردنی جینۆسایدی شنگال لە رۆژی 3ی 8ی 2014 تا ئەمڕۆ، حکوومەتی عێراق لە رووی یاسایی خۆی لە دۆسیەی شنگال نەکردووەتە خاوەن، هیچ هاوکارییەکی شنگالیشی نەکردووە، بۆ ئەوەی دۆسییەکەی بە جینۆساید بناسێنرێ، لەهەمانکاتدا پەرلەمانی عێراق هێشتا دانی بە دۆسیەی جینۆسایدی شنگال نەناوە، ئەمە جگەلەوەی، کە بەغدا لە بواری ئاوەدانی و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان هیچ هەوڵ و هەنگاوێکی نەناوە“.

ئاشکراشی کرد: ”تا ئێستا پەرلەمانی 10 وڵات دانیان بەوەدا ناوە، کە دۆسیەی شنگال دۆسیەیەکی جینۆسایدە، حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش هەنگاوی باشی بۆ بە جینۆسایدناسینی دۆسیەی شنگال ناوە و پشتیوانییەکی باشی شنگالی کردووە، بەڵام بەغدا هیچ هاوکار نەبووە“.

سعوود مستۆ، جەختی لەسەر ئه‌وەش کردەوە: “یەکێک لەو مەترسییانەی ئێزدییەکان هەیانە ئەوەیە، کە جارێکی دیکە تووشی ئەو کارەساتە ببنەوە، بۆیە داواکاریی بەردەوامی ئێزدییان ئەوەیە، کە دان بە جینۆسایدکردنی خەڵکی شنگالدا بنرێ، بۆ ئەوەی چیتر رووبەڕووی کارەساتی وا نەبنەوە“.

گوتیشی: ”یەکێک لە مەترسییەکانی سەر ئێزدییان لە شنگال، گەڕاندنەوەی خێزانی تیرۆریستانی داعشە لە سووریاوە بۆ پارێزگای نەینەوا، بەتایبەتی بۆ نزیک قەزای شنگال، ئەمە سووکایەتییە بە قوربانییانی ئێزدییان دەکرێت“.

بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئێزدییان لە وەزارەتی ئەوقاف گوتیشی: ”ئیرادەی سیاسی و جێبەجێکردنی یاسا لەژێر کۆنترۆڵی بەغدایا نییە، کە دۆخی شنگال چارەسەر بکات، ئەو رێککەوتنەی لەنێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵدا کراوە، جێی ئومێدێکی گەورە بوو بۆ خەڵکی شنگال، بەڵام بەغدا رژد نییە لەسەر جێبەجێکردنی بڕگەکانی ئەو رێککەوتنەیە“.

سعوود مستۆ، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئێزدییان لە وەزارەتی ئەوقاف ئاشکراشی کرد: ”ئەوەی لە شنگال لەلایەن میلیشیا چەکدارەکان روودەدات، بۆ ئەوەیە کە شنگال بە چۆلی بمێنێتەوە و خەڵکی ئاوارە نەتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، بۆ ئەوەی خەڵکی بیانی لەوێ بمێننەوە، بۆیە لەم قۆناغەدا باشترین چارەسەر بۆ دۆخی شنگال، جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدایە لەبارەی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال، ئەگەر بڕگەکانی ئەو رێککەوتنەیە جێبەجێ بکرێن، ئەوا دۆخی شنگال چاک دەبێت“.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi