كانونی یه‌كه‌م 07, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

چاڤدێره‌كێ سياسى:”خەلکێ شنگالێ،ب تایبەتی ئێزدیان بەدیلێ پارتی دیموکراتی کوردستان نینە”

چاڤدێره‌كێ سياسى:”خەلکێ شنگالێ،ب تایبەتی ئێزدیان بەدیلێ پارتی دیموکراتی کوردستان نینە”

باسنيوز:

ئەندامێکی ئەنجوومەنی هەڵوەشاوەی شنگال دەڵێت، ئەو عەرەبانەی ساڵی 2014 غەدریان لە ئێزدییەکان کرد، ئێستا لە کەمپی هۆلی سووریاوە دەگەڕێندرێنەوە بۆ مووسڵ، کەچی ئەوە هەشت ساڵە خەڵکی شنگال ئاوارە بوون و تاکوو ئێستاش بەغدا هیچ هاوکارییەکی لێقەوماوانی جینۆسایدەکەی شنگالی نەکردووە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان.

خه‌له‌ف قاسم، ئەندامێکی ئەنجوومەنی هەڵوەشاوەی شنگال و چاودێری سیاسی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”خەڵکی شنگال، بەتایبەتی ئێزدییان، بەدیلیان بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان نییە و هەرکاتێک پارتی بگەڕێتەوە شنگال، ئاوارەکانیش دەگەڕێنەوە کە تاکوو ئێستا بەهۆی نەبوونی ئاسایشەوە نەگەڕاونەتەوە و بەغداش نایەوێت ئاسایش بۆ شنگال دابین بکات و حکوومەتی عێراق لەجیاتی دابینکردنی ئاسایش بۆ خەڵکی شنگال، هاوکاریی پەکەکە دەکات”.

ئەو چاودێرە سیاسییە گوتیشی: ”بەغدا حەفت ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ فەلەستین تەرخان کردووە، ئەگەر پێنج ملیار دیناری تەرخان کردبایە بۆ ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی ئێزدی لەبن دەستی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، رێژەیەکی زۆری ڕفێندراوەکان ڕزگار دەکران کە تاکوو ئێستاش ڕفێندراوانی ئێزدی لە شارەکانی مووسڵ و تەلەعفەر و لە سووریا و بەتایبەتییش لە کەمپی هۆل ماون و تەنانەت ڕفێندراوانی ئێزدی بۆ وڵاتانی عەرەبی ناردراون، ئەو ڕفێندراوە ئێزدییانە شەرەف و نامووسی عێراقن، ئەگەر حکوومتی عێراق ئەو بڕەپارەیەی بۆ ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی ئێزدی تەرخان کردبا، ئێستا خەڵکەکەی خۆمان ڕزگار کردبوو”.

خه‌له‌ف قاسم ئاماژەی بەوەش دا: ”ئەوە هەشت ساڵە خەڵکی شنگال لەبن خێوەتدا دەژین، هێشتا بەغدا هیچی بۆ ئەو خەڵکە ئاوارەیە نەکردووە، کەچی بەداخەوە قۆناغ بە قۆناغ خێزانەکانی داعش لە کەمپی هۆلی سووریاوە دەگەڕێننەوە بۆ کەمپی جەدعەی مووسڵ، ئەوەش ئێزدییەکانی ناهومێد کردووە و هیچ هیوایەکیان بە بەغدا نەماوە”.

ئەندامەکەی ئەنجوومەنی هەڵوەشاوەی شنگال ڕوونیشی کردەوە: ”لەو ڕۆژەوەی کە دەوڵەتی عێراق دامەزراوە تاکوو ئێستا ئێزدییەکان هەر چاکەیان بۆ عێراق بووە، کەچی کە دێتە سەر خۆشی، ئێزدییەکان هیچ سوودێک لە عێراق نابینن و لەناو عێراقدا ڕووبەڕووی کوشتن بوونەتەوە”.

خه‌له‌ف قاسم گوتیشی: ”من پێم وایە ڕەوشی شنگال بە دەستی بەغدا چارەسەر نابێت و خەڵکی شنگال زیاتر قوربانی دەبن، چونکە تاکوو پەکەکە شنگال چۆل نەکات، مەترسییەکی مەزن لەسەر شنگال هەیە و پەکەکە ڕێ نادات ئێزدییەکان بگەڕێنەوە شنگال”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi