شێخ شامۆ: رێككەفتنا ناڤبهرا حكوومەتا هەرێمێ و عێراقێ لسەر شنگال دێ ئاراميێ بەرقەرار كت و ئاواره ڤهگهرنه ڤه
باسنيوز:
راوێژكارى سهرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری كوردانی ئێزدی ئاشكرای كرد، كە ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی هەرێم و عێراق لەسەر شنگال، بە ئاراستەیەكی ڕاستدایە بۆ ئاساییكردنەوەی ڕەوشی شنگال.
ئەمڕۆ شەممە 10/10/2020، شێخ شامۆ، راوێژكارى سهرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری كوردانی ئێزدی، بە (باسنیوز)ـی ڕاگەیاند، كە شنگال وەك دەڤەرێكی گرێدراو بە ماددەی 140ـەوە، گرنگە ببێتە نموونەیەكی دەستپێكی ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی هەرێم و عێراق بۆ تەواوی ناوچەكانی ماددەی 140 و ئاساییكردنەوەی ڕەوشەكە.
ئاماژەی بەوەش كرد، بە هۆی ئەو ڕێككەوتنەوە، ئاوارەكانی شنگال بێ ترس دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و ئارامی لە شنگال بەرقەرار دەبێ.
شێخ شامۆ، ئاشكراشی كرد، كە ئەو ڕێككەوتنە بۆ ئاساییكردنەوەی ڕەوشی شنگال، بۆ ئێزدییەكان بابەتێكی چارەنووسسازە، چونكە تا گرووپە چەكدارەكان شنگال چۆڵ نەكەن، ئارامی بەرقەرار نابێ، دەبێ میلیشیا چەكدارەكان لە ناو شنگال و هەموو دەڤەرەكە دوور بكەونەوە و دۆسیەی ئەمنی بكەوێتە دەست پێشمەرگە و سوپای عێراق، ئەوە دڵنیایی بە ئاوارەكان دەدات بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی